ئادار 16, 2019 21:24 Asia/Tehran
  • ٤٨ کوژراو و بریندار لە تەقەکانی ئەمریکا

لە ٦٠ ڕوداوی تەقە لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە ئیالەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا ، ٤٨ کەس کوژران ویا برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، ناوەندی تۆمار کردنی توندوتیژیە چەکداریەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لەم تەقەکردنانە ، ١٤کەس کوژران و٣٤کەسیش بریندار بوون. تەقەکرانەکان لە ئیالەتەکانی تنسی ، کارولینای باشوور، نیوجیرسی، نوادا وفلوریدا ڕوویان داوە. ناوەندی تۆمارکردنی توندوتیژیە چەکدارەکان لە ئەمریکا هەروەها لە درێژەی ڕاپۆرتەکانی ڕۆژانەی خۆی ڕایگەیاند : لە ١٣٢ حاڵەتی تەقە لە ٢٤ کاژێری پێنج شەممە هەتا جومعە ، لەشارە وئیالەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا ، ٤٠کەس کوژران و٧٥کەسیش برینداربوونە. بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ناوەندە ، دەهەزار و١٦٩حاڵەتی تەقە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ تۆمار کراوە کە لە ئاکامیان ٢٧٧٨ کەس کوژران و٤٧٦٣کەسیش بریندار بوونە. سەرەڕای بڵاوکرانەوەی وەها ئامارێک ، لابی بە دزەکردن وبەرەهەم هێنان وتیجارەتی چەک لە ئەمریکا ، لە پەسەن کردنی یاسا بۆ سەخت گیری لە دانی بەلگە ی کڕین وفروش وهەڵگرتنی چەک لەم وڵاتە ،پێشگیری دەکات.