بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان سەبارەت بە هەوڵدانی ئێران بۆ دامەزرانی سەقام و ئاسایش لە ئەفغانستان
ئەنجومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئێران هەوڵی خۆی دەدات بۆ دامەزرانی ئاشتی و سەقام لە ئەفغانستان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، لە بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کراوەتەوە ڕاگەیەندراوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەوتی ئاشتی لە بن چاوەدێری دەوڵەتی ئەو وڵاتە داکوکی دەکات و بە نیازی یارمەتی دان بە حکومەت و گەلی ئەفغانستانە بۆ دامەزراندنی ئاشتی .
عومەر داوودزی، سەرۆکی نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران دیدار و وتووێژی کرد .
زەریف لەم دیدارەدا دامەزرانی ئاشتی وسەقام لە ئەفغانستانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر گرینگ وەسف کرد .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە هەڵس و کەوتی ئەمریکا لە وەپەراوێزخستنی ئەفغانستان لە وتوێژی ئاشتی لەگەڵ تالیبان، ئەم دواییە بووەتە هۆی ناکۆکی لەنێوان دوو وڵات.
ئەم دواییە حەمدوڵڵا موحیب ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان وتی : ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ تالیبان بۆ هاتنە دی ئامانجی پاوانخوازانە و هاتنەسەرکاری دەوڵەتێکی دەست نیشانکەر، هەوڵ دەدات.