ئادار 18, 2019 11:27 Asia/Tehran
  • داوای مادۆرۆ لە هەموو ئەندامانی کابینەی ڤەنزۆئێلا بۆ قەبوڵکردنی وازلەکارهێنان

سەرۆکی ڤەنزۆئێلا ، بەمەبەستی ئەوەی کە ناوی ناوە " بنیاتنانەوەی بنەڕەتیی " ی کابینە ، لە وەزیرانی حکومەتەکەی ویستووە لە پۆستی خۆیان بکشێنەوە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رۆیتێرز ، دێڵسی رۆدریگێز جێگری سەرۆکی ڤەنزۆئڵلا رۆژی یەکشەممە لە پەیامێکی توویتەری دا نووسی : نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ئەم وڵاتە لە وەزیرەکانی ویستووە بەمەبەستی ئەنجامدانی بنیاتنانەوەی قوڵ و بەهێزکردنی حکومەت لە دژی هەرچەشنە هەڕەشەیەک لە پۆستی خۆیان بکشێنەوە .

بە گوێرەی ئەم راپۆرە ، هەموارکردنی کابینە دوای ئەوە ئەنجام دەبێ کە ڤەنزۆئێلا بو ماوەی دە رۆژ رووبەڕووی بڕانی کارەبای سەرانسەریی و کێشەی زۆری دوای قەیرانی سیاسیی چەند مانگە لەم وڵاتە بووەتەوە .

نیکۆلاس مادۆرۆ هۆکاری دابڕانی  کارەبای پەلاماری سایبێریی ئەمریکا ، بە یارمەتی بەرهەڵستکارانی نێوخویی بۆ روخاندنی حکومەتی ڤەنزوئێلا زانیوە . 

 سەرۆکی ڤەنزۆئێلا هەروەها ئەمریکای بە " شەڕی کارەبا " تاوانبار کردووە و بڕینی نائاسایی کارەبای لە ئەنجامی دەسوەردانی دەستوپێوەندەکانی ئیمپریالیزم پێناسە کردووە .

قەیرانی لە ڤەنزۆئێلا پاش ئەوە دەستی پێکرد کە ٢٣ی ژانڤییە، "خوان گوایدۆ" سەرکردەی نەیارانی حکومەتی ڤەنزۆئێلا بەپاڵپشتی ئاشکرای ئەمریکاو هاوپەیمانانی، خۆی وەک سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ناوبرد.

پاشان پەیوەندیی ئەمریکاو ڤەنزۆئێلا پچڕا و حکومەتی مادۆرۆ وێڕای بانگ کردنەوەی دیپلۆماتەکانی لە واشنگتۆن، فەرمانی چوونەدەری دیپلۆماتە ئەمریکییەکان لە کاراکاسی دەرکرد.

ئەمریکاو هاوپەیمانانی بەپاڵپشتی لە نەیارانی وابەستە لە ڤەنزۆئێلا هەوڵ دەدەن حکومەتی یاسایی ئەو وڵاتە کە ڕەوتێکی دژە ئەمریکی گرتووەتەبەر، بڕوخێنن.