ئادار 18, 2019 17:01 Asia/Tehran
  • داواکاری سەرۆک کۆماری ئۆتریش بۆ ڕاوەستاوی لە بەرانبەر کردەوەکانی دژە بەرجامی ترامپ

سەرۆک کۆماری ئۆتریش ، لەیەکیەتی ئوروپا داوای کرد لە بەرانبەر سیاسەتە یەک لایەنەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بە تایبەت بەرجام خوراگریی بکات.

" ئیلکساندر فەن دربیلن" سەرۆک کۆماری ئۆتریش لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاڵمانیایی دی ڤۆڵت کە ئەمڕۆ دوشەممە بڵاو کرایەوە ، ئاکار وڕەفتاری واشنتۆنی " زیدەخوازی " زانی ولە ئوروپیەکان داوای کرد هەڵوێستی بە هێز لەبەرانبەر دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بگرنە بەر. سەرۆک کۆماری ئۆتریش بە ئاماژەدان بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام پیداگری کرد، ترامپ بەبێ هیچ هۆوهەگەرێک لەم ڕێککەوتنە چووە دەروهەڕەشەی کرد لە کۆمپانیە ئۆروپیەکان بە داسەپانی بایکۆتی قورس لە ئەگەریی تیجارەت لەگەڵ ئێران . دوابەدوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام لە مانگی مای ٢٠١٨ نوسینگەی " سباستیەن کورتز " سەدرئەعزەمی ئۆتریش بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند ، ئەم وڵاتە وێڕای قوڵ بوونی پێوەندی ئابووری وتیجاری لەگەڵ ئێران ، پیداگرە بە ڕاوەستاوی لە بەرانبەر کردەوە دژە بەرجامیەکانی ئەمریکا وبایکۆتەکانی واشنتۆن لە دژی تاران. دۆناڵد ترامپ هەشتی مای ٢٠١٨ بە شێوەی یەک لایەنە بە بنپێکردنی وادەو بەڵینەکانی واشنتۆن لەبارەی بەرجام لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە چووە دەر وگەڕانەوەی بایکۆتە ناڤۆکیەکانی ڕاگەیاند . ئەم کردەوەیەی ترامپ، لەگەڵ ڕەخنە وگازندەی بەربڵاوی جیهانی بە تایبەت لایەنەکانی تری واژۆکەری بەرجام ڕووبەڕوو بووەوە.

سەرپەیڤ