ئادار 19, 2019 16:50 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەند لەسەر سزادانی  ئەنجامدەرانی پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر مزگەوتەکان

سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەند لەسەر پێویستی سزادرانی ئەنجامدەرانی پەلاماری تیرۆریستی ڕۆژی هەینی بۆسەر ئەم مزگەوتە، پێداگری کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جاسیندا  ئاردرن،  ڕۆژی سێ شەممە لە یەکەمین ڕاپۆرت بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی سەبارەت بە هۆکارانی پەلاماری تیرۆریستی ئەم دواییە بۆسەر مزگەوتی شاری کرایست چێرچ، وێڕای  شەرمەزارکردنی ئەم تاوانکارییە یەک لایەنەیە، وتی :  بەباشی دەزانێ  لەجیاتی  ناوی هۆکاری تیرۆریستی، ناوی قوربانیانی  ئەم پەلامارە بخاتەبەر باس .

ناوبراو وتیشی :تۆمەتباری  ئەم دۆسیەیە بە زۆرینەی سزادان لە یاساکانی ئەم وڵاتە ڕووبەڕوو دەبێت، بەڵام ناوی ئەم هێرشبەرە  هیچکات ڕاناگەیندرێ.

لەپەلاماری تیرۆرسیتی  بۆسەر مزگەوتی لینوود و نور  لە شاری کرایست چێرچی نیوزیلەند  52 کەس گیانیان  لە دەست دا و 47 کەسی تریش  بریندار بوون.