ئادار 20, 2019 17:21 Asia/Tehran
  • گۆڕانی  بەفەرمیی ناوی پێتەختی قەزاقستان بە

نێوی پایتەختی قەزاقستان بەفەرمی لە ئاستانەوە بۆ "نورسوڵتان"ی سەرۆک کۆماری دەست لەکارکێشاوەی قەزاقستان گۆڕدرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی یۆرۆ نیوز، ئەو گۆڕانی ناوە ڕۆژێک پاش لەکارکشانەوەی نور سوڵتان نەزەربایێف، سەرۆک کۆماری قەزاقستان لە چوارچێوەی پێشنیارێک لەلایەن "قاسم جومارت توکایێف" جێگری کاتیی ناوبراو، لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەند کراوە.

سەرۆک کۆماری کاتیی قەزاقستان کە پاش لەکارکشانەوەی نورسوڵتان نەزەر بایێف هەتا کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنیی نوێ لەسەر کورسیی سەرۆک کۆماریی دانیشتووە، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە پێشنیاری کرد بۆ ڕێزگرتن و پێزانینی راژەکارییەکانی سەرۆک کۆماری پێشوو، ناوی پایتەختی وڵاتەکەی لە "ئاستانە" بۆ"نور سوڵتان" بگۆڕدرێ.

نور سوڵتان نەزەربایێفی حەفتاو نۆ ساڵان سەرۆک کۆماری قەزاقستان پاس نزیک بە سێ دەیە دەسەڵاتداریی، دوێنێ سێ شەممە لەکارکشایەوە.

نورسوڵتان نەزەر بایێف لەکاتی هەڵوەشانی یەکێتی سۆڤیەت لە دیسەمبەری١٩٩١وە تائێستا سەرۆک کۆماری قەزاقستان بووە.