ئادار 20, 2019 17:36 Asia/Tehran
  • وریایی دانی ڕووسیا بە ئەمریکا لەمەڕ دەسوەردانی سەربازی لە کاروباری ڤەنزۆئێلا

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وشداریی بەئەمریکا دا، بێتوو هەرچەشنە دەسوەردانێکی سەربازی لە ڤەنزۆئێلا بکات، مۆسکۆ بەرگری دەکا لە بەرژەوەندیەکانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، "سێرگئی ریابکۆف" پاش دیداری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڤەنزۆئێلا بەئاماژە بە "جیاوازییە بنچینەییەکان" لە هەڵوێستەکانی مۆسکۆ و واشنگتۆن سەبارەت بە ڤەنزۆئێلا وشداری دایە ئەمریکا لەمەڕ بەکارهێنانی بژارەی سەربازی لە ڤەنزۆئێلا.

ریابکۆف پێی داگرت؛ حکومەتی ڕووسیا نەیاری هەرچەشنە هەوڵدانێکی ئەمریکایە بۆ کەڵک وەرگرتن لە پرسی یارمەتیی مرۆدۆستانە وەک بیانوویەک بۆ دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆ لە ڤەنزۆئێلا و سورە لەسەر ئەوەی کە هەرچەشنە یارمەتی گەیاندنێک بە ڤەنزۆئێلا دەبێ لەڕێی هاوکاریی لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەنجام بگرێ.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها وتی؛ بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە ڤەنزۆئێلا دەبێ بپارێزرێ و مۆسکۆ تادێ لەبارەی ئابلۆقەکانی ئەمریکا بەدژ ڤەنزۆئێلا، نیگەرانتر دەبێ.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لەدیداری هاوشانە بەرازیلیەکەی "ژایر بولسونارۆ" لە واشنگتۆن لەوەڵامدانەوە بە پرسیارێک لەبارەی دەسوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە کاروباری ڤەنزۆئێلا هەڕەشەی کرد؛ لەمەڕ ڤەنزۆئێلا هەموو بژارەکان لەسەر مێزە.

سەرپەیڤ