ئادار 21, 2019 16:51 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئەورووپایەکان لەمەر ڕەچاوکردنی بایکۆت لەپێناو بەرەوڕووبوونەی پەلاماری سایبێری

ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە ڕەچاوکردنی ڕێگەچارەیەکی تازە بەمەبەستی ڕەچاوکردنی بایکۆت لە کاتی ڕوودانی پەلامارەکانی سایبێری تازە ڕێککەوتن .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تاس،"جولیان  کینگ"، کۆمیساریای ئاسایشتی یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی  چوار شەممە لە پرێسکۆنفرانسێک دا لە بروکسێل ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەندامیی ئەم یەکێتییە لەبارەی لەبەر چاوگرتنیی مێکانیسمێک بۆ بەڕێوە بردنیی بایکۆتەکانی تازە، لە وان بایکۆتە  ئابوورییەکان ،دژی وڵاتانیی دیکە کە بەرپرسی ئەنجامدانیی پەلامارەکانی سایبێرین دژی ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا بناسێندرێن، ڕێککەوتوون.

 بڕیاری سیاسی لەبارەی لەبەر چاوگرتنیتی مێکانیسمێکی جیا بۆ دانانی بایکۆتەکان لە کاتی ڕوودانی پەلامارەکانی سایبێری، لە دانیشتنی یەکێتی ئەورووپا لە بروکسێل لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ گیردراوە.

بە گوێرەی ئەم بڕیارە، دەبێ بەڵگەیەکی فەرمی  لەبارەی  کۆبەندیی هەموو دەستپێشخەرییەکانی پێشنیارکراو لە دەڤەری ئاسایشتی سایبێری لە یەکێتی ئەورووپا پێش لە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا پەسەند بکرێت. هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارە لە ڕۆژانی ٢٣ تا ٢٦ مانگی مای بەڕێوە بچێت.

 بەر لەمە یەکێتی ئەورووپا، ڕووسیای بە ئەنجامدانیی  پەلامارە سایبێرییەکان دژی ژمارێک لە ئەندامانیی ئەم یەکێتییە تۆمەتبارکردبوو.  ئەگەرچی  مۆسکۆ هەر چەشنە خۆوەردان لە کارو باری نێوخۆی وڵاتانی دیکە و هەبوونی دەست لەم پەلامارە سایبێریانەی ڕەتکردۆتەوە.

سەرپەیڤ