ئادار 22, 2019 11:03 Asia/Tehran
  • رەزامەندیی دەربڕینی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ دواخرانی مەرجداری برێگزیت

سەرانی یەکێتی ئوروپا ڕەزامەندییان دەربڕی لەگەڵ داوای لەندەن بۆ دواخرانی کورت ماوەی برێگزیت (چوونەدەری بەریتانیا لە یەکێتی ئوروپا) ئەویش بەشێوەی مەرجدار.

بەپێی ڕاپۆری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینیی ماڵپەڕی یەکێتی ئوروپا، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە پاش نزیک بە چوار کاژێر باس و خواس و تاووتوێکران، ئەنجامی گرت، بێتوو حەوتەی داهاتوو گەڵاڵەی حکومەتی بەریتانیا سەبارەت بە چۆنیەتی چوونەدەری ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئوروپا، لە پەرلەمانی بەریتانیا پەسەند بکرێ، دوامۆڵەتی چوونەدەری بەریتانیا لە یەکێتی ئوروپا هەتا ٢٢ی مانگی مای دوادەکەوێ. بێتوو ئەوە سەرنەگرێ بەریتانیا هەتا ١٢ی ئاڤریل دەرفەتی دەبێ بەرنامەی خۆی سەبارەت بە داهاتووی برێگزیت بەئاگاداریی یەکێتی ئوروپا ڕابگەیێنێ.

سەرەکیترین ناکۆکییەکان لەسەر هاوکاتبوونی مۆڵەتی دواخرانی برێگزیت لەگەڵ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئوروپایە کە لە بەرواری ٢٣ی مای بەڕێوە دەچێ.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە حکومەتی بەریتانیا هۆگری هاوبەشیی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئوروپا نییە، یەکێتی ئوروپاش ناچێتەژێر باری درێژەی ئەندامەتی ئەو وڵاتە بەدەر لە بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.

پەرلەمانی بەریتانیا رۆژی پێنج شەممە ١٤ی مارس بە ٤١٢ دەنگی ئەرێنی لەهەمبەر ٢٠٢ دەنگی نەرێنی، پڕۆژەبڕیاری دواخرانی برێگزیتی پەسەند کرد.

ئەو دەنگدانە بەو مانایەیە کە بەریتانیا ٢٩ی مارس لە یەکێتی ئوروپا ناچێتەدەر.

سەرپەیڤ