ئادار 22, 2019 17:13 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی سوپای ئەمریکا لە کۆریای باکور

سوپای ئەمریکا هەڕەشەی لە کۆریای باکور کرد کە ڕێگر دەبێ لەبەردەم بەزاندنی بایکۆتەکانی سەر ئەو وڵاتە کە بە بایکۆتی بەناو جیهانی بەنێوبانگن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی یونهاپی کۆریای باشور، ژەنەراڵ "جۆزێف دانفۆرد" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە دانیشتنی ئەندێشگەی ئەنجومەنی ئەتلەنتیک وتی: هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا خۆیان ئامادە دەکەن هەتا پێش بگرن بە هەوڵدانی کۆریای باکور لەمەڕ بەزاندنی بایکۆتەکان.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا وتی: پێش گرتن بە گواستنەوەی نەوتی پاڵێوراو لەنێوان کەشتییەکاندا بەرەو کۆریای باکور، لە هەوڵەکانی سوپای ئەمریکا دەبێ.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، سزای سەپاندووە بەسەر دوو کۆمپانیای گواستنەوەی چینی بەتۆمەتی یارمەتیدان بەکۆریای باکور لە دەور لێدانی بایکۆتەکان.

ئابلۆقەکان و ڕەوتی دوژمنکارانەی ئەمریکا لەدژ کۆریای باکور توندتر کراوە پاش بێ ئاکامیی دانوستانەکانی سەرانی دوو وڵات.

دووهەم دانیشتنی "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکاو "کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکور٢٧و٢٨ی فێڤریە لە"هانۆی" پایتەختی ڤێتنام بەڕێوە چوو و بێ ئاکام کۆتایی پێهات.

یەکەم دانیشتنی سەرانی ئەمریکاو کۆریای باکوریش ژۆئەنی٢٠١٨ لە سەنگاپور بەڕێوە چوو و هیچ دەسکەوتێکی نەبوو جگە لە بەیاننامەیەکی تەماوی لەمەڕ چەکداماڵینی ناڤۆکی نیمچەدوورگەی کۆریا.

کۆریای باکور، زێدەخوازیی و وەفادارنەبوونی ئەمریکای بەهۆکاری سەرەکیی دانیشتنی دانوستانەکانی دوو وڵات ڕاگەیاندووە.