ئاگرگرتنی پاسێکی گەشتیاران لە چین و کوژرانی بیست و شەش کەس
ئادار 23, 2019 16:36 Asia/Tehran
ئاگرگرتنی پاسێکی هەڵگری گەشتیاران لە پارێزگای "هونان" لە ناوەندی چین، بیست و شەش کوژراوی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆری تەلەفزیۆنی چین، پاسێکی هەڵگری گەشتیارانی چینی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی "هانشو" لەشاری "چێنگدو" ئاگری گرت کە بەهۆیەوە بیست و هەشت کەسی دیکەش زامدار بوون کە حاڵی پێنج کەس لەوان شپرزە ڕاگەیێندراوە.
ئەو پاسە هەڵگری پەنجاو شەش سەرنشین بریتی لە پەنجاو سێ گەشتیار، دوو شۆفیر و تورلیدەرێک بوو.
دوو شۆفیری ئەو پاسە گیراون و لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆی ئەو ڕووداوەش دەس پێ بووە.