ئادار 23, 2019 16:42 Asia/Tehran
  • سووکایەتی کردن بە قوورئانی پیرۆز لە دانمارک

لە کردەوەیەک بەمەبەستی "ترساندن لە ئیسلام" لە وڵاتی دانیمارک، ڕێبەری پارتێکی ڕاستخواز بەرامبەر پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئاگری لە بەرگێک قورئانی پیرۆزی بەردا.

هەواڵدەری ئاناتۆلی تۆرکیا ڕاپۆرتی دا، لە ڕۆژێک کە ژمارێک لە موسولمانەکانی دەنیمارک بۆ شەرمەزار کردنیی تاوانکاری ئەمدواییە لە نیوزیلەند و ڕاگەیاندنیی هاودەنگیی لەگەڵ بەجێماوانیی ئەم ڕووداوە ترۆریستییە، لە کردەوەیەکی هیمایی دا نوێژی جۆمعەیان لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە کۆپینهاک دا بەڕێوە برد، "ڕاسموس پالۆدین" ڕێبەری پارتی ڕاستی دەمارگرژ ناسراو بە "ئێسترام کورس" لە کردەوەیەکی دنەدەرانە یەک بەرگ قوورئانی پیرۆزی ئاگر دا.

 بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لە مەودای ١٠٠ مەتری لە مەیدانێک کە موسولمانە دانمارکییەکان خەریکی خوێندنەوەی نوێژ بوون، ژمارێک لە لاگرانی ئەم پارتە بە بەرزکردنەوەی دروشم و هەرا وهوریانانەوە، دەستیان دایە ئەنجام دانی کردەوەگەلی دنە دەرانە و تێکدانی کەشەکە.

 "مارتین هێنریکس"، نوینەری پەرلەمانی دەنیمارک لە پارتێکی ڕاستی دەمارگرژی دیکە بەناوی "جەماوەر"یش لەم کۆبوونەوە دژە ئیسلامییە دا ئامادە بوو.

لە ساڵانیی ئەمدواییە پارتە تووندڕەوە ڕاستخوازەکان لە زۆرتری وڵاتانی ئەورووپایی بەشێوەی بەرچاو چالاکییان بووە لە ململانییەکانیی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتانە دا .

ترۆریستە چەکدارەکان، ڕۆژی هەینی ١٥ مارچ، بەڕۆیشتن بۆ دوو مزگەوتی"لینۆد" و "ئیلنۆر" لە شاری "کرایست چێرچ"ـی نیوزیلەند بەرەو نوێژ خوێنان تەقەیان کرد کە لەم دڕندەکارییە سامناکە دا ٥٠ نوێژ خوین بوونە بە قووربانی و ٥٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

تا بە ئێستا زۆرێک لە وڵاتانی و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان، ئەم تاوانکارییە دڕندانەیان شەرمەزار کردووە.

 بەداخەوە کاربەدەستە دەنیمارکییەکان بە جاران چاوپۆشییان کردووە لە ڕاگەییشتن بەم کێشەیە و سزادانیی ئەوکەسانەی وا سووکایەتییان کردووە بە قوورئانی پیرۆز و بەها پیرۆزەکانی دیکەی موسولمانەکان.

 

سەرپەیڤ