ئادار 23, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی پێشنیاری ئێران لە کۆمیسیۆنی پلەی ژن لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان

شەست و سێهەمین کۆمیسیۆنی پلەی ژن لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەڵگەنامەی کۆتایی خۆی لەسەر پێشنیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوازیاری خۆبواردن لە هەرچەشنە کردەوەیەکی یەکلایانەی ئابووری، دراوی و بازەرگانی نەیاری مافە نێو دەوڵەتییەکان و جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بوو دژی وڵاتانی ڕوەو پەرە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، خۆبواردن لە هەرچەشنە کردەوەیەکی یەکلایانەی ئابووری، دراوی و بازەرگانی نەیاری مافە نێو دەوڵەتییەکان و جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی وڵاتانی لە حاڵی پەرە نەیاریەتی جیددی ئەمریکا و ئەوروپای بە دواوە بوو بەڵام وڵاتانی کووبام چین، پاکستان، نیکاراگوئە و گرووپی وڵاتانی ئەفریقا لەو پشتگرییان کرد و لە ئاکام دا پەسەند کرا.

دانیشتنی کۆمیسۆنی پلەی ژن لە ١١ تا ٢٢ مارچی ٢٠١٩ لە ژێر سەردێری دابینی کۆمەڵایەتی، ڕاژەکاری گشتی و ژێرخانەکانی پاوەجێی لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆ یۆرک دا بەڕێوە چوو.

سەرمایەنانەوەکان لە پێناو پشتگری کۆمەڵایەتی، ڕاژەکاری گشتی و ژێرخانەکانی پاوەجێی بۆ پشتگریی لە کەڵک وەرگرتن لە کارو پیشەی ئافرەتان لە وان لە ئابووری نافەرمی و متمانە وەدەست هێنان لەوەی کە ئەم سەرمایە نانەوەیانە بە کەمبوونی بووجە و دەستپێوەگرتنی ئابووری لاواز نابنەوە؛ ئەرکەمنەدییەکانی چەند لایانەی بەرابەری ڕەگەزی، دەستڕاگەییشتن ی ئافرەتان و کچان بە ڕاژەکاری کۆمەڵایەتی لەهەموو تەمەنەکان دا لە وان پۆشش بۆ ئاگادارییەکانی تەندروستی و مووچەی خانە نشینی لە برگەکانی دیکەی بەڵگەنامەی کۆتایی دانیشتنی کۆمیسیۆنی پلەی ئافرەت ڕاگەیاندراوە.

 لەم بەڵگەنامەیە هەروەها لە سەر هێزمەندی بەشداری و ڕێبەری ئافرەتان و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان لە وتووێژەکانی سیاسی و بڕیارگرتنی هاوپێوەند بە سیستێمەکانی پشتگری کۆمەڵایەتی، ڕاژەکاری گشتی و ژێرخانەکانی پاوەجێی جەختکراوە.

 کۆمیسیۆنی پلەی ژن هەروەها سزا دان و کەمبوونی وڵامدانەوە کە لە ئاست نابەرابەرییەکانی مێژووی و ژێرخانی دا ڕیشەی داکووتاوە و هۆی تووند وتیژی هەمەلایانە دژی ئافرەتانە، بە تووندی شەرمەزار کردووە.

سەرپەیڤ