کاردانەوەی مۆسکۆ، دمێشق و چاودێری مافی مرۆڤ بە بانگەشەکەی ترامپ سەبارەت بە داعش
ڕووسیا، سووریاو چاودێری مافی مرۆڤ بانگەشەکەی ترامپ"یان لەمەڕ سەرکەوتنی ئەمریکا بەسەر گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریاو عێراق بەرپەرچ دایەوە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، حکومەتی سوریا وێڕای بەدرۆ خستنەوەی بانگەشەی "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ سەرکەوتنی ئەو وڵاتە هاوڕێ لەگەڵ هاوبەشەکانی لە هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی دژە داعش بەسەر ئەو گرووپە ترۆریستییەدا، پێی داگرت: سەبارەت بەو پرسە ڕازی نابێ، چونکە بەپێی لێکدانەوە جیاجیاکان، هەزاران کەس لە ترۆریستانی داعش هەروا لە سوریا ئامادەن.
چاودێری مافی مرۆڤیش خێرا وێڕای بەدرۆخستنەوەی پڕووپاگەندەی سەرکەوتنی بانگەشەبۆکراوی ترامپ، وتی: ئامادەبوونی گرووپی ترۆریستیی داعش لە سوریا و تەنانەت لە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژاوای فوڕات کۆتایی پێ نەهاتووە.
حکومەتی سوریاش ڕایگەیاند، ئامادەبوونی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە جارێ کۆتایی پێ نەهاتووەو ئەوە هێزە سوریەکانن کە شەڕی دژ بەداعش دەکەن، نەک ئەمریکا.
"دۆناڵد ترامپ" لەبەیاننامەیەکدا ئیدیعای کرد، ئەمریکاو هاوبەشەکانی لە هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی دژە داعش وهێزە هاوپەیمانەکانی، هەموو ناوچەکانی ژێردەستی داعش لە سوریاو عێراقیان ڕزگار کردووە.
ترامپ هەروەها لە لێدوانێکی گاڵتەجاڕانەدا ئیدیعای کرد، سەرباری سەرکەوتن، حکومەتەکەی هەروا هۆشیار دەبێ لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەکانی هاوپێوەند بە پاشماوەکانی ئەو گرووپە.
هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ئۆباما بەمەبەستی بانگەشەبۆکراوی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستانی جێگیر لە سوریاو عێراق پێکهات.
ئەوە لەکاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرە فەرمیەکان، ئەمریکاو هاوبەشە رۆژاوایی و عەرەبیەکانی ئەو وڵاتە لە پێکهێنەران و لایەنگرانی سەرەکیی دراڤی و لۆجستیکی تاقمە ترۆریستییەکانی وەک داعش دێنە ئەژمار.
ترامپیش لە دەسپێکی سەرۆک کۆماریەتەکەی دانی بەوەدانابوو کە واشنگتۆن هۆکاری سەرەکیی دەرکەوتنی گرووپە ترۆریستییەکانی وەک داعش بووە.
قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە و لە عێراق لەساڵی٢٠١٤وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان لەبەرژەوەندیی رژیمی زایۆنی دەستی پێکرد.