ئادار 25, 2019 14:01 Asia/Tehran
  • پێنج ملوێن بەریتانیایی بەڵگەی هەڵوەشێندرانەوی برگزیتیان  مۆر کرد

زۆرتر لە پێنج ملوێن بەریتانیایی، بە مۆرکردنی بەڵگەیەک داوای مانەوەی وڵاتەکەیان کرد لە یەکێتیی ئەورووپاو هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی پەنجای پەیمانی ئەورووپا .

بەپێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیووز، ئەم کەسانە  لە بەڵگەی باسکراودا داوایان لە دەوڵەتی ترێزا مەی  سەرۆک وەزیران کرد، بەرنامەی  کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا  هەڵوەشێننەوە و ڕەوتی جێبەجێ کرانی ماددەی پەنجای  پەیمانی ئەورووپا ڕاگرن.

لەم بەڵگەیە کە  دەکرێت لە نێو ماڵپەڕی پەرلەمانی بەریتانیا چاوی لێ بکرێت، ڕاگەیەندراوە دەوڵەت بە جاران  ئیدیعای کردووە کە کشانەوە لە یەکێتیی ئەورووپا خوساتی خەڵکی بەریتانیایە.

شارومەندانی بەریتانیا دەبێ  بە یارمەتی  داکۆکی جەماوەری، پێش بە دووپات بوونەوەی وەها ئیدیعاگەلێک  بگرن هەتا لە یەکێتیی ئەورووپا بمێننەوە.

بەچالاک بوونی خاڵی پەنجای  پەیمانی ئەورووپا لە بیست و نۆیەمی مانگی مارسی  ساڵی 2017  ڕەوتی  جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا دەستپێکراوە و کۆتایی ئەم ڕەوتە بیست و نۆیەمی مارسی دووهەزارو نۆزدە  دیاری کراوە.

بەپێی یاسای  بەریتانیا،  تەنیا بە ڕێژەی زۆرتر لە سەد هەزار ئیمزاش  داڕشتی بەڵگەکە بە شێوەی ئوتوماتیک لەپەرلەمانی بەریتانیا باسی لەسەر دەعکرێت . 

ئەم بەڵگەیە  شەوی پێنج شەممە  بیستەمی مانگی مارس  لە ماڵپەڕی پەرلەمان دانراوە و تەنیا لە دوو کاتژمێری بەرایی توانی زۆرتر لە سەد هەزار ئیمزا کۆبکاتەوە.

پەرلەمانی بەریتانیا ڕۆژی  پێنج شەممە  چواردەی مارس بە چوارسەدو دوازدە دەنگی ئەرێ لەبەرامبەر دووسەد و دوو دەنگی نا، پڕۆژە بڕیاری دواخرانی  برگزیتی  پەسەند کرد.

ئەم دەنگە بەم مانایەیە کە بەریتانیا بیست و نۆی مارس لە یەکێتیی ئەورووپا ناچێتە دەر .

یەکێتیی ئەورووپاش  بیست و یەکی مانگی مارس ڕەزامەندی بەشەرت و مەرجی دەربڕی  لەگەڵ ڕاگرتنی برگزیت و لە ئەنجامدا ئەوە پەرلەمانی بەریتانیایە  کە دەبێ سەبارەت بە ڕەوشی نوێ، بڕیار بدات  .