ئادار 25, 2019 18:04 Asia/Tehran
  •  چاوپێکەوتنیی بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پاکستان

بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پاکستان چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئۆردووی سەحەر،"فێدریکا مۆگرینی" لە سەفەری ئەمڕۆ دووشەممەی  بۆ ئیسلام ئاباد لەگەڵ شاە مەحموود قۆرەیشی" وەزیری دەرەوەی پاکستان دیدارو لەبارەی ڕەوشی ئاسایشتی ناوچەیی و بازەرگانیی دوو لایانە وتووێژی کرد. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا لەم سەفەری دا بڕیارە لەگەڵ "عۆمران خان" سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش دیدار و وتووێژ بکات.

 بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەشداریی لە وتووێژەکانی ستراتژیکی نێوان پاکستان و یەکێتی ئەوروپایش یەکێ لە ئامانجەکانی سەفەرەکەی "فێدریکا مۆگرینی" بۆ ئیسلام ئابادە.