پێداگریی سەرکردەکانی ڕووسیا و لوبنان لە سەر مافی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن لەوزەی ناڤۆکی
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و لوبنان پێداگرییان کرد لەسەر پێویستیی چارەسەر کرانی دادگەرانەی پرسەکانی هاوپەیوەند بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی تاس ولادیمیر پوتین و میشل عەون سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و لوبنان لەو بەیاننامەیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی کرملین بڵاو بووتەوە ڕایانگەیاند:موسکۆو بەیرووت خوازیاری هەڵس و کەوتی دادگەرانە و چارەسەریی دیپلوماتیکی پرسەکانی هاوپەیوەند بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانن . لە درێژەی ئەو بەیاننامەیدا هاتووە جەخت کراوە لەسەر مافی یاسایی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ناڤۆکی بە پێی ڕێککەوتنەکانی هاوپەیوەند بە قەدەغەی پەرەی چەکی ناڤۆکی .سەرۆک کۆماری لوینان لە ڕۆژی دووشەمەوە بۆ دیدارێکی فەرمیی دوو ڕۆژە لە مۆسکۆ ئامادە بوو. ڕێککەوتنی بەرجام 14 ژوئیەی 2015 لە نێوان ئێران و پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ( ئەمریکا فەڕانسا بریتانیا ڕووسیا و چین ) جگە لە ئاڵمان واژۆ کراو لە 16 ژانویەی 2016وە جێ بە جێ کرا . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی کارشکێنیەکانیدا بۆ جێ بە جێ کردنی بەرجام ،8 مای 2018 بە شێوەی یەک لایەنە بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی واشنگتون ، وڵاتەکەی لە و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە بردە دەر و گەڕانەوەی بایکوتە ناڤۆکیەکانی ڕاگەیاند . ئەو کارەی تڕەمپ ڕووبەروی ڕەخنەی بەربڵاوی جیهانی بەتایبەت لایەنەکانی دیکەی واژوکاری بەرجام بووەوە .