نیسان 02, 2019 09:45 Asia/Tehran
  • هەڵوێستەکانی وەزیر دەرەوەی ئەمریکا دژ بە کۆریای باکوور

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە پێچەوانەی ڕەوتی دانوستانەکانی پیونگ یانگ و واشینگتۆن بانگەشەی کرد بەرنامەی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوور هەڕەشەیەکی پڕمەترسییە لە سەر ئەمریکا.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی پاتریۆت نیوز وتی بەرنامەی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوور هێشتایش هەر هەڕەشەیەکی پڕمەترسییە لە سەر ئەمریکا و تەوەرەی سەرەکیی وتاردانەکە لە زانکۆی سوپای ئەمریکا لە پێنسیلوانیاش هەر ئەو بابەتەیە.

"جان بۆڵتۆن" راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکایش پێشتر وتبووی: بێتوو کۆریای باکوور بەرەو چەکداماڵینی ئەتۆمی نەڕوات، واشینگتۆن هەوڵ دەدات بایکۆتەکانی دژ بە پیونگ یانگ زیاتر بکات.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و "کیم جونگ ئون"ی ڕێبەری کۆریای باکوور لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی خۆیاندا لە هانۆی (پێتەختی ڤییەتنام) نەیانتوانی بگەنە تەبایی.

شاندەکەی کۆریای باکوور پاش کۆتایی هاتنی دانوستانی نێوان سەرانی ئەم وڵاتە و ئەمریکا ڕایگەیاند کە زێدەخوازییەکانی "دۆناڵد ترەمپ" هۆکاری سەرەکیی شکست هێنانی دانوستانەکانی هانۆی بووە.

سەرپەیڤ