نیسان 06, 2019 18:49 Asia/Tehran
  • یارمەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ لافاوبردەکانی ئێران لە ڕێگەی خاچی سوورەوە

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەورووپا وتی : یارمەتییەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ لافاولێدراوانی ئێران لە ڕێگەی ڕێکخراوی حاچی سوورەوە دەنێردرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی یورونیووز،  کارلوس  مارتین لوییز،  لە ڕەت کردنی گواستنەوەی یارمەتییەکانی یەکێتیی ئەورووپا  بۆ لافاولێدراوانی ئێران لە ڕێگەی کەناڵی ماڵیی ئینستکس وتی : یارمەتیدان بۆ لافاولێدراوانف هەوڵێکی سیاسی نییە و لەڕێگەی ڕێکخراوی خاچی سوور ئەنجام دەبێت.

لوییز پێداگری کرد : ڕێکخراوی خاچی سوور نەتەنیا  داگری بایکۆتەکانی ئەمریکا کە داگری  هیچ بایکۆتێک نییە و کاری گواستنەوەی یارمەتییەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ لافاولێدراوانی ئێران بەشێوەی سرووشتی ئەنجام دەبێت.

کریستوس ستیلیانیدس  کۆمەیسەری ئەورووپا لە کارویاری یارمەتیدانی مرۆڤدۆستانە و بەڕێوەبەرایەتی قەیران، ڕۆژی پێنج شەممە  باسی تەرخان درانی بودجەیەک بۆ فریاگوزاری  بە لافاولێدراوان لەئێرانی کرد.

بەرلەمەش  باڵوێزی  ئاڵمانیا لە ئێران وتی کە وڵاتەکەی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ قوربانیانی لافاولێدراوانی ئەم دواییە داگری چل گەمی و کەرەستەی  هێمن، لەلایەن خاچی سووری ئاڵمانیاوە  دەنێرێ  بۆ مانگی سووری ئێران.

 هەروەها چەندین باری یارمەتی مردۆڤ دۆستانەی لە بنکەکانی وەزارەتی ڕووداوە چاوەروان نەکراوەکان ی ڕووسیا لە ئەرمەنستان بەرەوئێران  کەوتوەتە ڕێ و بڕیارە لە ڕەشت ڕادەستی مانگی سووری ئێران بکرێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بارە داگری زۆرتر لە چوار هەزار خێوەت، تەخت، پەت و کەرەستەی پێویستی دیکەیە.

بەرلەمەش ئێرانییەکانی دانیشتووی  ڕووسیا و باڵوێزخانەی ئێران لە مۆسکۆ چووبوونە یارمەتی مانگی سوور بۆ دانی یارمەتی بە لافاولێدراوانی ئەم دواییەی ئێران.

دوابەدوای بارینی بێ وێنە لە ڕۆژانی ڕابردوو، چەندین پارێزگەی  ئێران لەوان گوڵستان، مازەندەران، فارس و لوڕستان، تووشی لافاو بوون.

 لە لافاوی ڕۆژانی ڕابردووی ئێران، شەست و حەوت کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ