نیسان 13, 2019 20:48 Asia/Tehran
  • داواکاری جووە ئەمریکیەکان بۆ پێشگیری ترامپ لە پەیوەست بوونی ڕۆخی خۆرئاوایی بە ئیسرائیل

کۆڕێک لە جووە ئەمریکیەکان لە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە داوایان کرد لەگەڵ بڕیاری سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل بۆ پەیوەست بوونی ڕۆخی خۆرئاوایی بە سەرزەویەکانی ژێر داگیرکاری ئەم ڕژێمە بەربەرەکانێ بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی زایۆنی جرۆزالیم پوست ، نۆ گروپی یەهوودی لەوان پێنج گروپی سەربە چاکسازان وپاڕێزەران لە نامەیەکدا لەدۆناڵد ترامپ  داوایان کردووە هەتا ئیزن نەدات کە بنیامین نتانیاهۆو وادەی خۆی بۆ پەیوەست بوونی ڕۆخی خۆرئاوایی بە ئیسراییل ، جێ بەجێ بکات. یەهودیەکانی ئەمریکا لەم نامەیەدا کە رٶژی هەینی بڵاو کرایەوە ، هێناویانە: ئێمە لەسەر ئەو بڕوایەین کە ئەم کارە دەبێتە هۆی تێکەڵچوونی نێوان ئیسراییلی وفەلەستینیەکان ، پەرەسەندن وتەشەنای بزوتنەوەی بایکۆت ، گەمارۆو قەدەغەی سەرمایەنانەوەی ئیسراییل  ،و تەرێک کەوتنەوەی ئیسرائیلیەکان. لەم نامەیە :دا هەروەها نووسراوە:  پەیوەست کرانی ڕۆخی خۆرئاوایی بە ئیسراییل دەبێتە هۆی  ڕودانی ناکۆکی توند لە ئەمریکا وپشتیوانی لە ئیسراییلیش  دژوارتر دەکات. داواکاری لە ترامپ بۆ پیشگیری لە داگیرکاری ڕۆژبۆ ڕۆژی ئیسراییل لە حاڵێکدایە کە ناوبراو ٢٥ی مارس لە کردەویەکی نایاسایی ، دەسەڵاتدارەتی ئیسراییل بەسەر جۆلانی سووریا ی بە فەرمی ناساند.

سەرپەیڤ