نیسان 15, 2019 08:27 Asia/Tehran
  • پاشەکشەی باڵوێزی فەڕەنسە لە ئەمریکا لە لێدوانە هەرالەسەرەکەی لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی

باڵوێزی ئەمریکا بەدوای وشداریەکانی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەڵوێستی خۆی کشایەوە و توویتەکانی لە بارەی بەرجامەوە سڕیەوە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، ژێرارد ئاروود شەوی رابردوو دوای ئەوەی کە لێدوانەکەی لە بارەی بەرجام و مافی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران رووبەڕووی کاردانەوەی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووەوە ، هەر سێ پەیامەکەی خۆی لە بارەی بەرجام سڕیەوە .

باڵوێزی فەڕەنسە لە ئەمریکا لە تویتێکی دیکەدا جەختی کربووەوە روسیا ئۆرانیۆمی پیتێنراوی هازگەی ناڤۆکی بووشێهری ئێران دابین دەکات ، کەوابوو هۆکارێک نیە کە ئێران دوای بەرجام دەست بداتە پیتاندنی ئۆرانیۆم .

 سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دانیوەڕۆی یەکشەممە لە کاردانەوە بە توییتەکانی باڵوێزی فەڕەنسە لە ئەمریکا ، لە پەیامێکی تویتەری و شداریانەدا نووسی ، ئەگەر تویتەکانی ژێرارد ئاروود هەڵوێستی فەڕەنسە بێ ، ئێمە روبەڕووی پێشێلکرانی بەرجام  و بڕیرنامەی 2231 لە لایەن پاریسین . عێراقچی وتیشی ، حکومەتی فەڕەنسە دەبێ خێرا رووونی بکاتەوە ئەگینا ئێران کاری پێویست ئەنجامئەدات .

 لێدوانەکانی باڵوێزی فەڕەنسە لە ئەمریکا هەروەها وایکرد فیلیپ تیە بوو باڵوێزی نوێی فەڕەنسە لە تاران دوانیوەڕۆی یەکشەممە بانگبکرێتە وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

باڵێوزی فەڕەنسە لە تاران لم بانگکردنەدا ، وێڕای دەربڕینی بێ ئاگایی لە توویتەکانی باڵوێزی وڵاتەکەی لە واشنگتۆن ، جەختی کردەوە لەسەر ئیرادەی سیاسیی فەڕەنسە بە ئاڕاستەی جێبەجێ کردنی بە تەواوەتیی بەرجام و رایگەیاند بابەتەکە دەسبەجێ دەگوازێتەوە بۆ پاریس .

سەرپەیڤ