نیسان 17, 2019 18:30 Asia/Tehran
  • پێشکەوتنی سەرۆکی ئێستای ئەندونیزییا لە هەڵبژاردنی سەرانسەری ئەو وڵاتە دا

ئەنجامی ژماردنی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەندونیزیا دەڵێت جوکو ویدۆدۆ سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتە لە خەنیمەکەی واتە پرابوو سوبیانتو ژنەراڵی پێشووی هێزە تایبەتەکان و لە پارتی کەبیری "گریندار" وەپێش کەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، ئەنجامی ژوماردنی دەنگی سەرۆکایەتی  ئەندونیزی لە شەش بنکەی دەنگ وەرگرتن لەم  وڵاتە  نیشان دەدات  جوکو ویدۆدۆ  زۆرتر لە نیوەی دەنگەکانی بە دەست هێناوە و ژنەراڵی خانەنشین کراوی  سوبیانتۆ لە دوای ئەو دایە.

بەپێی ئاماری بەرایی  سەتی 55/7 ی دەنگدەران  دەنگیان بە جوکودیۆدۆ و سەتی 44/3 ش دەنگیان بە سوبیانتۆ داوە.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی ئەندونیزییا بەیانی ڕۆژی چوارشەمە دەستی پێکراو ە و دوانیوەی هەر ئەمڕۆژیش  کۆتایی پێ دێ  . 

زۆرتر لە 190 ملوێن کەس لە حەشیمەتی 260 ملوێن کەسەی ئەندونیزی  خاوەن مەرجی دەنگدان بوون.