نیسان 19, 2019 16:15 Asia/Tehran
  • وشداریی روسیا: ۱۵۰۰ تیرۆریستی داعشی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە گەیشتوونەتە ئەورووپا

سەرۆکی دەزگای فیدڕاڵی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند: نزیک بە ۱۵۰۰ تیرۆریست کە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شەڕیان کردووە ئێستا گەیشتووەنەتە ناو ئەورووپا.

ە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە  لە ئیتار تاس، ئەلێکساندە بوردانۆف، سەرۆکی دەزگای فیدڕاڵی ئاسایشی ڕووسیا لە کۆنگڕانسی بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزمی جیهانی، وتی: نزیکەی ۱۵۰۰ کەس لە ۵۰۰۰ تیرۆریست لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە دزەیان کردووەتە یەکێتی ئەورووپا.

وتیشی: زۆربەیان پیاوانی چەکداری تیرۆریستن کە بە ئەگەری زۆر بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ڕەوانەی ئەورووپا کراون.

ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە دۆخی ئەفغانستان ڕایگەیاند:

گرووپە تیرۆریستییەکان بە شێوەی نایاسایی دێنە ناو خاکی سووریا و دەچنە نێو ڕیزەکانی تیرۆریستان و وەکوو هەڕەشە دژی وڵاتانی ئاسیای ناوەندی  دەردەکەن.

 نوردانۆف  وتیشی : سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانی داعش و ئەلقاعیدە زۆریان لێ کوژراوە لە سووریا و عێراق بەڵام هێشتا چەکدارەکانی سەر بەم گرووپە تیرۆریستیانە هەڕەشەی جیدین.

 ئاشکراشی کرد کە لە ئێستادا هێزەکانی داعش بە شێوەی تۆڕ و ڕێکخراوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوەبەرەو ئەورووپا، ئاسیای ناوەندی، ئاسیای باشووری ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقا و بە تایبەتی لیبیا دەڕون.