نیسان 19, 2019 19:01 Asia/Tehran
  • نامەی سیاسەتوانانی کۆنەکاری ئوروپی لە دژی تڕەمپ

37 کەس لە سیاسەتوانانی کۆنەکاری ئوروپی بە ئیمزا کردنی نامەیەک ، رەخنەیان گرت لە سیاسەتەکانی تڕەمپ لە رۆژاوای ئاسیا .

37 کەس لە سیاسەتوانانی کۆنەکاری ئەمریکی بە ئیمزا کردنی نامەیەک ، رەخنەیان گرت لە سیاسەتەکانی تڕەمپ لە رۆژاوای ئاسیا و لە ئوروپایان ویستووە ، بەرنامەیەکی سەربەخۆ لە بەرنامەی حکومەتی ئەمریکا بۆ چارەسەریی قەیرانی فەلەستین بگرێتە بەر .

 لە نێو ئیمزاکەرانی ئەم نامەیەدا کە روو لە فێدریکا مۆگرینی رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا نوسراوە کەسانی ناسراوی وەک زیگمار گابریەل ، دەیڤید میلیبەند و جەک سترۆ وەزیرانی دەرەوەی پێشووتری ئاڵمان و بەریتانیا ، خاویەرسۆلانا رێکخەری پێشووتری سیاسەتی پێشووی وڵاتانی ئوروپایی و هەروەها هەندێ لە چالاکانی باڵای دامودەزگا نێودەوڵەتیەکان لە بواری پێوەندی لە گەڵ رۆژهەڵاتی ناڤین دێنە بەرچاو .

 ئەم سیایەتوانانە لە یەکیەتی ئوروپایان ویستووە دژایەتی بکەن لە گەڵ سیاسەتێک کە تڕەمپ ئێستا لە بارەی رۆژهەڵاتی ناڤین هەیەتی.

ئیمزاکەرانی نامەکە رەخنەیان گرتووە لەوەی کە ئەمریکا بانگەشەی خاوەنیەتی ئیسراییل بەسەر تێکڕای بەیتولموقەدەسی بە فەرمی ناسیوە و لە بەرامبەر پەرەسەندنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە ناوچە فەلەستیتیەکان بێ دەربەستیەکی بە ئازاری گرتووەتە بەر .