کوژرانی 11 کەسی سڤیل لە پەلاماری بوکۆحەرام بۆسەر باکوری کامێرۆن
نیسان 20, 2019 07:09 Asia/Tehran
لە پەلاماری ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی بوکۆحەرام بۆ سەر ناوچەیەک لە باکووری کامێرۆن ، 11 کەسی مەدەنی کوژران .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدرەیی فەڕەنسە ، سەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگای ئاساشیی ناوچەی چاکاماری لە باکوری کامێرۆن رایگەیاند بوکۆحەرام شەوی رابردوو پەلاماری کردە سەر ئەم ناوچەیە .
بە پێی ئەم راپۆرە ، لەم پەلامارەدا یازدە کەسی مەدەنی کامێرۆنی کوژران .
تاقمی تیرۆریستیی بوکوحەرام ساڵی 2009 بە ئامانجی جێگیر بوون لە باکووری نیجیریە چەکی گرتە دەست و پەلامارەکانی خۆی بۆسەر نیجەر ، چاد و باکووری کامێرۆن پەرەپێدا .
تاقمی بوکۆحەرام لە ساڵی 2009 وە تا ئێستا ، زیاتر لە 20 هەزر کەسی لە نیجریە، کامێرۆن ، نیجەر و چاد کوشتووە و زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی ئاوارە کردووە .