نیسان 20, 2019 16:24 Asia/Tehran
  • گەورەترین خۆپێشاندانی جەماوەری سودان لەکاتی لەسەر دەسەڵات لابرانی عومەر ئەلبەشیر

خەڵکی سودان بە سازدانی بەرفراوانترین خۆپێشاندان لە کاتی لەسەر دەسەڵات لابرانی عومەر ئەلبەشیر، جارێکی دیکە جەختیان کرد لەسەر پێویستیی دادگەییکرانی و ڕادەست کرانی حکومەت بە کەسانی ناسەربازی.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم؛ بەسەدان هەزار کەس لە خەڵکی سودان رۆژی پێنج شەممە بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان لەنزیک بنکەی سەرکردایەتی سەربازی لە خارتومی پایتەخت، داوایان لە ئەنجومەنی سەربازیی ئینتقالی کرد، حکومەت بسپێرێ بە ئەنجومەنی ناسەربازی.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەحاڵێکدا کە ژمارێک هەواڵ لەبارەی هۆگریی ژمارێک لە وڵاتانی ئەفریقایی بۆ دانی مافی پەنابەرێتی بە عومەر ئەلبەشیر بە پێوشوێن گرتنی دادگەی لاهە بڵاو دەبێتەوە، خۆپێشاندەران لە سودان خوازیاری دادگەییکرانی ناوبراو بوون.

لەهەمان کاتدا، ئەنجومەنی سەربازیی ئامادەیی خۆی راگەیاند بۆ دابین کردنی بڕێک لەداواکاریی ناڕازییان، بۆ وێنە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی و ڕاشیگەیاند : قۆناخی گواستنەوەی دەسەڵات(ئینتقالی) دوو ساڵ دەخایەنێ و پاشان، هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێ.

ئەنجومەنی سەربازیی ئینتقالی هەروەها ڕایگەیاند، ئامادەی هاوکاری لەگەڵ نەیارانە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی ناسەربازی. ئەو نەیارانە، پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سەرۆک کۆماریی ناسەربازی و هەروەها پەرلەمان و حکومەتی نوێیان هێنایە ئاراوە.

سودان لە ١٩ی دیسەمبەرەوە شایەتی خۆپێشاندانە جەماوەریەکان بوو لەدژ حکومەتی عومەر ئەلبەشیر. سەرەنجام ، سوپای سودان رۆژی یازدەی ئاڤریل لە کودەتایەکدا عومەر ئەلبەشیری لە پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە وەلاناو ئەنجومەنی سەربازیی ئینتقالی پێکهێنا.

خەڵکی سودان بە درێژەدان بە خۆپێشاندانەکان، خوازیاری پێکهاتنی حکومەتێکی ناسەربازین.