نیسان 20, 2019 16:26 Asia/Tehran
  • ئەمریکا تەسلیمی شەرت و مەرجی کۆریای باکورە بۆ درێژە دان بە دانوستانی بێ پۆمپێئۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، واشنگتۆن ئامادەی درێژەدان بە دانوستانی ناڤۆکی لەگەڵ پیونگ یانگە تەنانەت بێ ئامادەبوونی مایک پۆمپێئۆش.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، ئەو بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدا بڵاو کرایەوە کە کۆریای باکور رۆژی پێنج شەممە داوای لە حکومەتی ئەمریکا هەتا مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەدانوستانە ناڤۆکییەکان لابدات و کەسێکی دیکە کە لەدامەزراندنی پەیوەندی، ژیرتر و بەئاگاترە بۆ ئەو دانوستانانە لەبەرچاو بگرێ.

"کوڤونگ جونگ گان" بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور وتبووی، پۆمپێئۆ بەرپرسی بێ ئاکامیی دووهەم دانیشتنی ترامپ و"کیم جونگ ئون"ی ڕێبەری کۆریای باکور لە "هانۆی"ی پێتەختی ڤێتنامە.

"کوڤونگ جونگ گان" وتبووی؛ بارودۆخ لە نیمچەدوورگەی کۆریای باکور بەڕەوت و شێوازگەلی نابەرپرسانەی ئەمریکا ئاڵۆزتر بووەو هەڵوێستەکانی ئەمریکا هۆی سەرەکیی بەرەوپێش بردنی بەرنامە ناڤۆکییەکانی پیونگ یانگە.

کۆریای باکور رۆژی چوارشەممە مووشەکێکی تاکتیکی زیرەکی نوێی تاقی کردەوە.

ئەوە یەکەم تاقیکردنەوەی مووشەکیی کۆریای باکور پاش دانیشتنی بێ ئاکامی ڕێبەری کۆریای باکور لەگەڵ "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبیست وهەشتی فێڤریە لەشاری هانۆی ڤێتنامە.

سەرپەیڤ