نیسان 22, 2019 11:25 Asia/Tehran
  • ئەکتەری کۆمێدیای بەنێوبانگ بوو بە سەرۆکی ئوکراین

بەپێی ئەنجامی بەرایی خولی دوهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئوکراین ، ڤلۆدیمیر زێلێنسکی کۆمیدیەنی بەنێوبانگی ئوکراینی بە وەدەسهێنانی زیاتر لە سەتی حەفتای دەنگەکان سەرکەوت و بوو بە سەرۆکی ئەم وڵاتە .

بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا ، میدیا ئوکراینیەکان رایانگەیاند ، ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بە وەدەسهێنانی سەتی 73 ی دەنگەکان توانیویەتی بەسەر خەنیمەکەیدا واتە پێترۆ پرۆشنکۆ ی سەرۆک کۆماری رۆژاواخوازی ئێستای ئەم وڵاتەدا سەرکەوێ .

پێترۆ پرۆشنکۆ شەوی رابردوو دوای راگێندرانی ئەنجامە بەراییەکان ، شکستی هێنان لە هەڵبژاردنەکانی قەبوڵکرد بەڵام رایگەیاند لە سیاسەت ناکشێتەوە .

خەڵکی ئوکراین رۆژی یەکشەممە بۆ بەشداریکردن لە خولی دوهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە چونە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان .