نیسان 24, 2019 20:43 Asia/Tehran
  • گەڕانەوە بۆ بەرجام ، بەرنامەی سەرەکی دێموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠

ماڵپەڕی هیل نووسیویەتی : سیاسەت وانانی هەڵکەوتەی پارتی دێموکراتی ئەمریکا لە سەرووبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەم وڵاتە ٢٠٢٠ لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی توند لە بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئێستاکە بۆ چوونە دەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ، ئەوە بە هۆی پاشەکشەی ئەمریکا زانیووە ووتوویانە کە دەگەڕنەوە بۆ ئەم ڕێککەوتنە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ چوارشەممەی ئەم ماڵپەڕە ئەمریکیە ، سێناتۆر دێموکرات ئیلیزابیت ڤارن لە ماساچوسێت وتی: ڕێکخراوەکانی هەوڵگری ئێمە زۆر جار ڕایانگەیاندووە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە پێشگیری لە دەس ڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی کارێگەر بووە وداڵنیا بن کە من لە ئەگەریی گەیشتن بە پلەی سەرۆک کۆماری ودرێژەی پێبەند بوونی ئێران بە دۆخی ئەم ڕێککەوتنە ، دەگەڕمەوە بۆ ئەم ڕێککەوتنە. بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەتا ئێستاکە لە چواردە ڕاپۆرتدا دوای ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاندووە کە ئێران پێبەندی ئەم ڕێککەوتنە بووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا مانگی گوڵانی ڕابردوو لە ڕێککەوتنەکە چووە دەرێ وبایکۆتەکان لە دژی ئێرانی گەڕاندەوە. وارن کە مانگی فڤۆریە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توئیتر لە ڕێککەوتن نامەی ناڤۆکی ئێران پشتیوانی کردووە، لە دەنگ وەرگرتنی ٢٠١٥ ی سێنا لەبارەی بەرجام وەکوو چەند سێناتۆری تری دێموکرات کە بەنیازن لە پێشبڕکیکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا بەشداری بکەن، پشتیوانیان لی کردووە. بە قسەی کارناسانی سیاسی ئەمریکا، گەڕانەوەی واشنتۆن بۆ ئەم رێککەوتنە بە سادەیی بە دەرکرانی فەرمانی جێ بەجی کران ئیمکانی هەیە وهیچ پێویستێکی بە دەنگ وەرگرتن ؛لە کۆنگرە نیە .