نیسان 24, 2019 20:53 Asia/Tehran
  • بیرمەندێکی تورک:هێزی ئەمریکی بەرگەی سوپای پاسداران ناگرێت

کارائاغاچلی لای وایە: بڕیاری ئەمریکا لە دژی سوپای ئێران لە سەردەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕژیمی زایۆنی ڕاگەیێندرا هەتا رێخۆش بکات بۆ بە دەست هێنانی دەنگی زیاتر بۆ بنیامین نەتانیاهۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر،  کارائاغاچلی کارناسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئەندامی لیژنەی زانستی زانکۆی گیرسۆنی تورکیا و بەردەنگی ڕادیۆ تورکی ئەستەنبۆڵ لە یادداشتێکدا سەبارەت بە بڕیاری پڕهەنگامەی بە تیرۆریست ناسرانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لایەن دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە، نووسی: ئەو بڕیارە ڕاست لە سەردەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ڕژیمی زایۆنی ڕاگەیێندرا هەتا رێخۆش بکات بۆ بە دەست هێنانی دەنگی زیاتر بۆ بنیامین نەتانیاهۆ و ڕێک واش بوو و سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنبی بە یارمەتیی کەسێنی ترامپەوە توانی خۆی لە دۆخی قەیراناوی رزگار بکات. هەڵبەت لە پەنای ئەو بڕیارە ئاورێک لە بڕیارەکانی دیکەی ترامپ لەو بوارەشدا بدرێتەوە.

وتیشی: بە فەرمی ناسرانی دەسەڵاتی ڕژیمی زایۆنی بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان-یش هەنگاوێکی دیکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە ڕژیمی زایۆنی بوو. بە گشتی دەکرێ بڵێین دۆناڵد ترامپ بەهایەکی تایبەتی بە ڕژیمی زایۆنی دەدا و تەواو گوێبیستی زایۆنییەکانە. لە لایەکی دیکەوە چاوەروانیی ترامپ لە لۆبی زایۆنی لە ئەمریکاش پاڵپشتی لێکردنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی بەردەمە.

کارائاغاچلی بە بێ بایەخ وەسف کردنی بڕیاری ترامپ لە دژی سوپای پاسداران جەختی کرد: کۆنتڕۆڵی کەنداوی فارس بە تایبەت تەنگەڵانی هورموز لە بندەستی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییە. ئەوە لە کاتێکدایە وەجبەگەلی ئەمریکی و هێزەکانی بەردەوام لەو تەنگەڵانە تێدەپەڕێن. کەواتە پاش بە تیرۆریست ڕاگەیێندرانی سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە سوبێ جاوەروان بین و ببینین کە لە داهاتوودا چ ڕوو دەدات.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لە بازرگانیی ڕابردوو و ڕووبەڕووبوونەوە دوو لایەنەکان لە تەنگەڵاوی هورموز، خۆڕاگریی هێزەکانی ئەمریکی لە بەرامبەر سوپای پاسداران لە نزیکیی سنوورەکانی ئێران جێی باوەڕ نییە، لەو ڕووەوە ئەو بڕیارە لە سۆنگەی پراتیگەوە تەواو بێ بایەخە.

کارناسی پەیوەندیگەلی نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە پاڵپشتیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە گرووپگەلی تیرۆریستی لە ناوچە و جیهان، ڕاشیگەیاند: ئەمریکا باشتر وایە لە بری سووکایەتی و ڕەش نواندنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئاور لە تێچووی جەنایەتەکانی خۆی لە جیهان بداتەوە.

کارائاغاچلی لە کۆتاییدا جەختیشی کرد: جەنایەتەکانی ئەمریکا لە سەردەمی دۆزرانەوەی و کۆچبەریی ئەورووپییەکان بەو وڵاتە دەستی پێکرد و خود بەسەرهاتی ئەو جەنایەتانە کتێبێکی قەبەیە کە هەمووان ڕادەچڵەکێنێت.