نیسان 27, 2019 18:00 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی هەزاران کەسی لە نەیارەتی دەربڕین بە گەڵاڵەی ئەمریکایی

هەزاران کەس لە فەلەستینیەکانی دانیشتووی ئەردەن بە هاوڕییەتی ژمارەیەک لە خەڵکی ئەم وڵاتە بە ئامادەبوون لە فستێڤاڵی جەماوەری " یارمەتی فەلەستین " لەگەڵ گەڵاڵەی ئەمریکایی " مامەڵەی سەدە " نەیارەتیان دەربڕیی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری فارس ، بەشدار بووان لە فستێڤاڵی جەماوەری " یارمەتی فەلەستین " کە لە ناوچەی " ئەلسویمە " ی پارێزگەی بەحرە ئەلمەیتی ئەردەن ، سنووری ڕۆخی خۆرئاوایی بەڕێوە چوو، بە هەڵدانی دۆرشم گەلێکی دژە داگیر کاری و هەڵگرتنی پلاکار دگەلێگ ، یەکیەتی ویەکگرتوویی خۆیانیان لەگەڵ فەلەستینیەکان ڕاگەیاند . پاش ئەمە " عەبدوڵڵای دوهەم" شای ئەردەن پیداگری کردبوو ، ولاتەکەی هیچ جۆرە زەخت وگوشارێک بە هۆی هەڵوێستەکانی لە پشتیوانی لە پرس ومەسەلەکانی فەلەستین وقودس قەبوڵ ناکات. بە پێی گەلآڵەی ئەمریکایی "مامەڵەی سەدە" قودس بە ڕژێمی ئیدراییل دەسپێردرێت  ئاوارە فەلەستینیەکان لە وڵاتانی تر مافی گەڕانەوەیان نابێت وفەلەستین تەنیا خاوەنداریەتی زەویە بەجێ ماوەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی چومی ئەرەن وکەرتی غەززەی دەبێت.

سەرپەیڤ