داکۆکیی بە تەواوەتیی تڕەمپ لە تاوانکاریەکانی ئیسراییل لە کەرتی غەززە
May 06, 2019 13:00 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەمریکا لە هەنگاوێکی لاگرانەدا رایگەیاند بە تەواوەتیی داکۆکی دەکات لە کردەوە و کوشتارەکانی رژێمی ئیسراییل لە کەرتی غەزە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە بە دژایەتی کردنی فەلەستین و کلکە سوتێ کردن بۆ رژێمی ئیسراییل بە نێوبانگە ، سەرلەبەیانی دوشەممە لە سەر توویتەری خۆیدا بێ ئاماژە بە تاوانکاریەکانی ئەو رژێمە لە دژی فەلەستیینیەکان ، روو لەوان نووسی ، هەڵدانی موشەک لە دژی ئیسراییل بۆ ئێوە جگە لە چارە ڕەشیی هیچی تری بە دواوە نابێ .
لە خولی نوێی تێکهەڵچوونی گروپە فەلەستیتیەکان و رژێمی زایۆنی تا ئێستا 25 فەلەستینی شەهید و 170 کەس بریندار بوونە .