May 07, 2019 17:32 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی  ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە تاقیکاریی مووشەکی تازەی کوریای باکووری

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین تاقیکاری مووشەکی کوریای باکووری ڕەخنەی گرت و لە بارەی ئالۆزییەکانی ڕۆژبۆڕۆژ زیاتر ناوچە وشداری دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری یونهاپ،"ئیستفابدۆجاریک" گوتە بیژی سکرتێری گشتی ڕیکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی دووشەممە لە کوریای باکووری بە هۆی هاویشتنی مووشەکەکانی کورت بڕ لە رۆژی شەممە ڕەخنەی گرت و وشداری دا، وەها کردەوەگەلێک تەنیا دەبێتە هۆی تاوسەندنی ئالۆزی لەناوچەکە دا.

ئیستفان دۆجاریک لە پرێسکۆنفرانسیک دا گوتی، "ئانتۆنیۆ گوترێش"،سکرتێری گستی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نزیکەوە بارودۆخەکە لێکئەداتەوە و لەهەموو لایەنەکان داوادەکات دریژە بدەن بە وتوویژەکان  بۆ بردنە پێشەوەی ئاشتی پاوەجێی و چەکداماڵینی تۆکمە لە نیمچە دوورگەی کوریا دا. هەواڵدەری فەرمی کوریای باکووری ڕایگەیاند، ئەم وڵاتە ڕۆژی یەکشەممە ٥ـی مای لە شەڕەزمەی هێرشکارانی، هاویشتنی چەندجۆرەی مووشەکیو چەکو چۆڵی هیدایەت کەرەوەی تاکتیکی بە تاقیکردۆتەوە. تاقیکارییە مووشەکییەکانی تازەی کوریای باکووری دوای ئەوە بەرێوە چوو کە کۆشکی سپی  بە قسەکانی "کیم جونگ ئون" ڕێبەری کوریای باکووری لەبارەی مۆڵەتی ئەمریکا بۆ ڕزگاری دانووستانە دوولایانەکان لە شکستی مسۆگەری تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩،کاردانەوەی سەلبی نیشان داوە.

کوریای باکووری، زێدەخوازی و ئەمەگدار نەبوونی ئەمریکا بە ئەرکەکانیی، هۆکاری سەرەکی شکستی دانووستانەکانی دوو وڵات ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ