May 11, 2019 17:15 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ٢٦مین خۆلی خۆپێشاندانی

"هێلەک زەردەکان" ی فەرانسە لە ٢٦مین حەوتەی ناڕەزایەتیەکان ، جارێکی تر شەقامەکانی ئەم وڵاتەیان کردە بواروبەستێنی بەشداری وکۆبوونەوەی ناڕازیانەی خۆیان .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی " بی ئیف ئیم"ی فەرانسە ، ناڕازیان بە سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتی ئەم وڵاتە کە حەوتەی ڕابردوو بە کەمتر لە نۆزدە هەزارکەس لە سەرانسەری فەرانسە کزولاوازترین بەسیجی خۆیانیان لە سەرەتای بەدی هاتنی بزوتنەوەی دژە سەرمایەداری " هێلەک زەردەکان"  پیشان دا، ئەمرۆ شەممە یازدەی مای جاڕێکی تر ڕژانە  ناو شەقامەکان. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، کۆبوونەوە گەلێک لە سەرانسەری فەرانسە لە وان شارەکانی پاریس ، لیون ،نانت، مون پلیە، بوردو وستراسبورگ گەڵاڵەڕێژی کراوە. ڕۆژێک دوای بڵاو کرانەوەی نامەی کۆمەڵێک لە کەسایەتیەکانی فەرهەنگی وهونەری فەرانسە لە مەڕ پشتیوانی لە بزوتنەوەی " هێلەک زەردەکان" زۆرێک لە کارناسان ولێکوڵەرانی سیاسی لەسەر ئەو باوەڕەن کە لەمەو بەدوا دەبێ چاوەڕوانی گوڕانێکی نوێی لە چۆنیەتی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری بە سیاسەتەکانی ئیمانوئیل مەکرون ، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بوو.شەممەی ڕابردوو، فڕگەی شارل دوگگ پاریس وچەند شاری تری فەرانسە گوڕەپانی ناڕەزایەتیەکانی دژە دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە ٢٥مین حەوتەی ناهێوریەکان بوو. بزوتنەوەی هێلەک زەردەکانی فەرانسە ، نێوەکانی نوامبەری ٢٠١٨ لە نارەزایەتی دەربڕین بە سیاسەتەکانی " ئیمانوئیل مەکرون " لە پشتیوانی لە سامانداران ، شکڵی گرتووە. مەکرون ، ئاوریلی ٢٠١٩ بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ناڕەزایەتیەکان لە هاسانکاری گەلی وەک دابەزاندنی ماڵیاتەکان هەواڵی دا  بەڵام خۆپێشاندان هەروا درێژەی هەیە وناڕازیان خوازیاری دەس لەکارکێشانی ناوبراو بوون.  

سەرپەیڤ