May 17, 2019 16:50 Asia/Tehran
  • گەمەی نوێی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا : شەڕی ڕەوانی لە دژی بەغدا وتاران

دەوڵەتی ئەمریکا لە خۆلی نوێی جمووجوڵی دژە ئێرانی خۆی و دەسوەردان لە کاروباری ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ، ڕووی هێناوەتە شەڕی دەروونی دژبە پێوەندیەکانی بەغداو تاران.

دەوڵەتی ئەمریکا لە یەک ساڵی ڕابردوو کردەوەی دژە ئێرانی خۆی پەرە پێداوە . ترامپ سەرەتا لە هەشتی مای ٢٠١٨ ئەمریکای لە بەرجام بردە دەرێی، پاشان لە دوو قۆناخی نەوەد و١٨٠ ڕۆژە بایکۆت لەدژی ئێرانی گەڕاندەوە، لە ئاوریلی ٢٠١٩ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناولیستی تیرۆریستی خۆی داناوە ولە درێژەیش دا چاوپوشی هاوردە نەوتیەکانی هەشتی وڵات ولە هانگاوی دوائیش بڕیک چاوپوشی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هەڵوەشاندەوە . ئەم کردەوەانە دەتوانین بە کردەوەیەکی ڕاستە وخۆی دەوڵەتی ئەمریکا لەدژی ئێران بزانین.بڕێک لە کردەوەکان ناڕاستە وخۆیە کە دەگەڕێتەوە بۆ یاریزانانی ناوچەیی ووڵاتانی یەکگرتووی کۆماری ئیسلامی ئێران کە یەکێ لەم وڵاتانە ، عێراقە. دەوڵەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات بە کارشکینی ولەمپەر نانەوە لە پێوەندی تاران - بەغدا ، لەنێوان ئەم دوو وڵاتە ناکۆکی ودووبەرەکی بنێتەوە، بەڵام هەتا ئێستاکە سەرکەوتنێکی لە م بارەوە بەدەس نەهێناوە. دەوڵەتی ئەمریکا لە خۆلی نوێی جمووجوڵی دژە ئێرانی خۆی هەوڵ دەدات بە پڕۆپاگەندەو شەڕی ڕەوانی وا پیشان بدات کە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران بەرەو تێکەڵچوونی سەربازی حەرەکەت دەکات. لە کردەوە ڕەوانیەکان کەلەماوەی ڕۆژەکانی ئەم دواییە ئەنجام بوو، بەیان نامەی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکایە کە بە کارمەندانی "غەیرە زەروری " باڵوێزخانەی خۆی لە بەغدا وکۆنسۆلگەری ئەم وڵاتە لە هەولێر فەرمانی داوە ، عێراق بە جێ بهێڵن. " عەلی جەبار" ئەندامی لێژنەی ئاسایش وبەرەڤانی لە پەرلەمانی عێراق لەم بارەوە وتی: ڕاگەیاندنی ناڕاستە وخۆی شەڕلە دژی ئێران وورۆژاندنی لایەنی ئێرانی بە شەڕی میدیایی وڕەوانی لەوان مەبەست وئامانجی واشنتۆن لەمەڕ ئەم کردەوەیەیە . واشنتۆن تێدەکوشێت بە بردنە دەری هاووڵاتیەکانی ، کەش وهەوای میدیایی لەدژی دەوڵەتی عێراق بەدی بێنێت ووابنوێنێت لە بەغدا ناتوانێ بڕیک لە گروپەکانی سەربە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی کۆنترۆڵ بکات. لە ڕاستی دا ، مەبەستی سەرەکی ئەم کردەوەیەی ئەمریکا شەڕی ڕەوانی لەدژی ئێران وداسەپانی زەخت وگوشار بەسەر دەوڵەتی عێراقە بۆ بەرتەسک کردنەوەی حەشدی شەعبی. کردەوەیەکی تر کەلە ماوەی ڕۆژەکانی ئەم دواییە ڕووی دا، وتووێژی " ئەیاد عەلاوی" سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقە کە پێشان ئەدات ئەم وتووێژە لەگەڵ دەوڵەتی واشنتۆن هاوئاهەنگ کراوەولە پێناوی کردەوە دژە ئێرانیەکانی ئەمریکایە. ئەیاد عەلاوی ئەم دواییانە لە وتووێژێکی ڕاستە وخۆ لەگەڵ کاناڵی تەلەفیزیۆنی " ئەلشەرقیە "ی عێراق ئیدعای کردبوو کە کاربەدەستانی ئەمریکایی هەواڵیان پێ داوە کە دەزگەی سێخۆڕی ڕژێمی زایۆنی سەکۆی هاوێشتنی موشەکی بالستیک کە لەئێران سوریا وغەززە بەرەو وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس هاوێژڕاوە، ڕەسەد کردووە. قسەکانی ئەیاد عەلاوی سەلمێنەری ئەمەیە کە ئەمریکا بۆ مەبەست وئامانجە دژە ئێرانیەکانی خۆی لە کەڵک وەرگرتن لە کاربەدەستانی ئێستاکەی وڵاتانێکی وەکوو عێراق ناهۆمید بووە وبە کەسایەتی گەلێک کە ئێستاکە پلە وپیگەی سیاسی بەرجەستەیان نەیە ، ڕووی هێناوە. لە ڕاستی دا قسەکانی عەلاوی ، یاریی لە زەوی ئەمریکا وئیسراییل بوو. هەرلەم پێناوەدا ، سەلاح ئەلبردویل ئەندامی نوسینگەی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە کاردانەوە بە م ئیدعا وبانگەشەیە ، ئەوەی بە دیکتەی دەرهێنەرانی زایۆنی لەمەڕ موشەکەکانی حەماس بۆ ناوبراو ڕاگەیاند . 

سەرپەیڤ