May 17, 2019 18:21 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ئاسایشی نوێنەرانی پێنج وڵاتی ئاسیای ناوەندی و ئەمریکا لە

کۆبوونەوەی ئاسایشی نوێنەرانی پێنج وڵاتی ئاسیای ناوەندی و ئەمریکا "سی پێنج کۆ یەک" لە شاری دوشەممەی پێتەختی تاجیکستان بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، نوێنەرانی قەزاقستان ، قرقیزستان ، تورکەمەنستان ، ئۆزبەکستان ، تاجیکستان وئەمریکا ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی گروپی کاریی ئاسایشتی لە دوشەممە، پرسەکانی هاوپێوەند بە هاوکاریەکانی ناوچەیی وبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسمیان لێکدایەوە. پێنج کۆ یەک لە نوامبەری ٢٠١٥ لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی ئاسیای ناوەندی وئەمریکا لە سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بە مەبەستی ڕاوێژکاری لەمەڕ باشتر بوونی هاوکاری بەرامبەر لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری ، بازرگانی ، سەرمایە نانەوە ، ڕێگاو بان وگواستنەوە وپێوەندی ، وزە وهەروەها هاوکاری بەرانبەر لە بەشی پێشگیری وبەربەرەکانێ لەگەڵ هەڕەشەکانی واوە ملی بەدی هات. برێک لە کارناسان وسەرچاوەکانی ڕووسی ڕایان ئەمەیە کە ئەمریکا بە بیانوی هاوکاری ئاسایشتی هەوڵ ئەدات وێڕای کەمبوونەوەی دەوری ڕووسیا لە وڵاتانی ئاسیای ناوەندی ، ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ کە لە ساڵی ١٩٩٢ وبەبەشداری ئەرمەنستان ، بلارووس ، قەزاقستان ، قرقیزستان ، ڕووسیا ، تاجیکستان ، ئۆزبەکستان ، کۆماری ئازەربایجان وگورجستان بە مەبەستی پێشگیری لە دزەی ئەمریکا لە ناوچە دامەزرا، لاوازبکات.

سەرپەیڤ