May 19, 2019 18:58 Asia/Tehran
  •  ڕەخنەی لێبوردنی نێونەتەوەیی  لە کردەوەی  ئیسرائیل بە دژی مافی مڕۆڤ

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆڕتێکی نوێدا ڕژیمی داگیرکاری زایونی بە فرۆشی چەک بە وڵاتانی پێشێلکاری مافی مڕۆڤ بۆ وێنە ئیمارات تاوانبار کرد

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  " میدل ئیست مانیتور  ڕێکخراوی  لێبوردنی نێونەتەوەیی  لە ڕاپۆڕتێکی نوێیدا تەلابیبی تاوانبار کرد  بە فروشتنی چەک و کەرەستەی  سیخووڕی  بە وڵاتانی  پێشێلکاری مافی مڕوڤ بۆ وێنە  ئیمارات  سوودانی باشووری  و میانمار  .  لە  ڕاپۆڕتی  لێبوردنی نێونەتەوەییدا  هاتووە  کە  کومپانیاکانی  ڕژیمی  زایونی    درێژە  ئەداتە  هەناردە کرانی  چەک  بۆ وڵاتانێک  کە بە  شێوەی    سیستماتیک  مافی مڕوڤ پێشێل دەکەن  و لە زۆربەی ئەو بابەتانە  ئەو چەکگەلە  دوای چەن  خول مامڵە کرد   گەیشتووەنەتە  ئامانجی خۆیان  و لە ئاکامدا  ئەوان   چاودێری نێونەتەوەیی  لە سەر  ئەو  ڕەوتە فریو ئەدەن . لێبوردنی نێونەتەوەیی  لە کەنیست  و وەزارەتی  شەڕی  ئەو  ڕژیمە  داوای  کرد تا  چاودێری خوۆی بە سەر هەناردەی  چەکەمەنی  سەربازی  چاودێری لێبڕائانەتر بەکار بێنێ  و فەرمانگەلێکی  ڕوونتر  کە لە لایەن  وڵاتانی  ڕوژئاوایی  دیکەوە  کەڵکی  لێ وەردەگرن  جێ بە جێ بکرێت .  ڕێکخراوی  لێبوردنی  نێونەتەوەیی لەو  ڕاپوڕتەدا  پشتی بەستووە بە  ڕاپوڕتەکانی  فەرمی  دامەزراوە  مافەوانیەکان  نە  زانیاریەکانی  وەزارەتی  شەڕی  ئیسرائیل . 

سەرپەیڤ