کاردانەوەی سەناتۆری ئەمریکی بە لێدوانی نوێی تڕەمپ لە دژی ئێران
سەناتۆری ویلایەتی کەنتیکەتی ئەمریکا ، رەخنەی گرت لە تویتی سەرۆکی ئەم وڵاتە لە دژی ئێران .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، کریس مورفی سەناتۆری دیموکراتی ویلایەتی کەنتیکەت ، توویتی دۆناڵد تڕەمپ لە دژی ئێرانی بە هەڕەشەیەکی مناڵانە ناوبرد و لە سەر توویتەر نووسی : مناڵی پۆلی چوارەمی من ئەگەر فەرماندەری گشت هێزەکان بووایە هەر ئەم شتانەی ئەنووسی .
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسە و قسەلۆک و چەواشەکاریەکانی خۆیدا لە دژی ئێران لە بروسکەیەکی توویتەری دا نووسی ، ئەگەر ئێران بیهەوێ شەڕ بکات ، ئەوە بە فەرمی کۆتاییەکەی دەبێ ، هەرگیر دیسان هەڕەشە لە ئەمریکا مەکەن .
تڕەمپ وتی رێککەوتنێک کە باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوو لە گەڵ ئێراندا واژۆی کرد ، ترسناک بوو .دۆناڵد تڕەمپ هەروەها وتی ، ئەگەر بیهەوێ لە گەڵ ئێران بێتە ناو شەڕ ، ئەو شەڕە ئابووری دەبێ .
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جاران جەختی کردووەتەوە بەبڕشتانە وڵامی هەر هەڕەشە و دەسدرێژیەکی ئەگەریی لە لایەن ئەمریکا یان شەریکە ناوچەییەکانی ئەداتەوە .