May 24, 2019 12:52 Asia/Tehran
  • ترەمپ:  ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێویست نییە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە پێویست ناکات هێز بەڕێ بکرێ بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو شتەی کە بە مەترسیی ئێران باسی کرد.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی سپیدا لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە بەڕێ کردنی هێزی سەربازیی ئەمریکایی بۆ ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئێران، جەختی کرد کە پێی وانییە ئەو کارە پێویست بێ.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها باسی بەڕێوەچونی کۆبوونەوەیەک لە گەڵ کاربەدەستانی سەربازیی ئەم وڵاتە سەبارەت بە بەڕێ کردنی هێز بۆ ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیای کرد و ڕایگەیاند بێتوو ڕۆژێک پیویست بێ، هێز بەڕێ دەکات بۆ ناوچەکە.

پێشتر "پاترین شاناهان" Patrick Shanahan بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا وتبووی کە پێنتاگۆن بە داخوازی فەرماندەرانی ئەمریکایی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین خەریکی لێکدانەوەی مەسەلەی زیاتر کردنی هەژماری هێزەکانی لەو ناوچەیە.

 

سەرپەیڤ