حوزه‌یران 07, 2019 21:29 Asia/Tehran
  •  وادەی ترەمپ بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ڕێککەوتنی بازەرگانی لەگەڵ چین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وادەی مۆرکردنیی ڕێککەوتنێکی بازەرگانی لەگەڵ چین داوە.

 داناڵد ترەمپ، لە وتووێژ لەگەڵ فەکس نیوز جەختیکرد: بەڕاستی بە وەها رێککەوتنێک  دەگەین لەگەڵ چین دا. ئەوان گەرەکیانە هەر ئێستابە ڕێککەوتن بگەن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژە دا گوتی: کردەوەی چینییەکان ئیجگار ناحەزبوو، ئێمە رێککەوتنێکمان هەبوو و چین هەوڵی داوە دووبارە  وتووێژی لە سەردا بکاتەوە.کێشی بازەرگانی لە نێوان دوو ئابووری سەرتری جیهان پتر لە یەکساڵە درێژەی هەیە.

پێکەن و ڤاشنگتۆن بەردەوام تەعرەفەی تۆڵەئەستێنانە بە بایخی ملیاردان دۆڵار دژی یەکتری بەڕێوە دەبەن و ڕکابەریی لە نێوان ئەم دوو وڵاتە تووندتر بۆتەوە.

  ئەمریکا لەمدواییە ڕادەی تەعرەفەی لە سەدا ١٠ لە سەر ٢٠٠ ملیارددۆڵار کاڵای چینی بۆ لە سەدا ٢٥ زێدە کردووە و گەرەکیەتی بۆ سەر ٣٢٥ ملیار دۆڵاری دیکە لە بەرهەمەکانی چینی یش هەر ئەم ڕادەیە تەعرەفە دانێت.

لەئاکامیی ئەم کردەوەی ئەمریکا،چینیش بۆ سەر ٦٠ ملیارد دۆڵاڕ کالای هاوردەی ئەمریکایی،لەسەدا ١٠ تا ٢٥ لە سەد تەعرەفەی لەبەر چاو گرتووە.

سەرپەیڤ