حوزه‌یران 11, 2019 19:34 Asia/Tehran
  • خنکانی حەوت پەناخواز لە گوێی ئاوەکانی یۆنان

هێزی پاسەوانی کردنی گوێئاوەکانی یۆنان ڕایگەیاند کە دوابەدوای وەرگەڕانی بەلەمێک لە نزیکی دوورگەکانی یۆنان، حەوت پەناخواز لەوانە دوو منداڵ خنکان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز هێزی پاسەوانی کردنی گوێئاوەکانی یۆنان ڕایگەیاند: ئەم ڕووداوە ڕۆژی سێ شەممە قەوماوەو دوو منداڵ و چوار ئافرەت و پیاوێک خنکاون و 57 کەسیش لە ڕەوتی هەڵمەتی فریاکەوتن کە هێشتاش هەر بەردەوامە، لە ئاو گیراونەتەوە.

زانیارییەکی زیاتر لە بارەی خنکاوەکان و ڕەگەزەکانیان بڵاو نەبووەتەوە.

ئەم ڕووداوە لە هەل و مەرجێکدا قەوماوە کە ( کارلۆتا سامی) وتەبێژی کۆمەیساریای باڵای ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەناخوازان لە ئیتالیا لەم دوایەدا وشداریی دابوو کە ئەگەر بێتوو بەلمی فریاکەوتنی زیاتر لە دەریای سپی بۆ گواستنەوەی پەناخوازان لە ئەفریقیای باکووری جێگیر نەکرێن، ئەوا ژمارەی قوربانیەکانی ئەم دەریتیە بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵدەکشێت.

سەرپەیڤ