حوزه‌یران 19, 2019 19:48 Asia/Tehran
  • نێردرانی دۆسیەی گەندەڵی ماڵیی سارکوزی بۆ دادگەی سزادانی فەرانسە

دۆسیەی سەرۆک کۆماری پێشووی فەرانسە بە تاوانی گەندەڵی ماڵیی داگری بەرتیل وداسەپانی دزە نێردرا بۆ دادگەی سزادانی ئەم وڵاتە

هەواڵدەری فەرانسە ئەمرۆ چوارشەممە ڕاپۆرتی دا، دوابەدوای ڕەت کرانی داواکاری پارێزەری " نیکولا سارکوزی " سەرۆک کۆماری پێشووی فەرانسە لە دۆسیەی بەناوبانگ بە گوێ هەڵخستن لەمەڕ سڕینەوەی تاوان لە ناوبراو، دیوانی باڵای ئەم ولاتە ئەم دۆسیەیەی بۆ پیداچوونەوە ودەرکردنی دەنگی کۆتایی، نارد بۆ دادگەی سزادان، بالاترین مەرجەعی دادەڤانی. هۆی ئەمەکە ئەم دۆسیەیە " بەناوبانگ بووە بە " دۆسیەی گوێ هەڵخستن " ئەوەیە کە وەزاڕەتی دادئەستینی فەرانسە لە فڤۆریەی ٢٠١٤ بە بلآو کردنەوەی وتووێژی تەلەفونی سارکوزی وپارێزەرەکەی " تیە ری هرزوک " پیداچوونەوە بە تاوانی" داسەپانی دزە وڕەخنە" ی ناوبراو بۆ کارتێکەری لە سەر قۆناخەکانی دادەڤانی دەسپێکرد. سارکوزی لەم دۆسیەیە دا تاوانبارە کە بە داسەپانی دزە وڕەخنە ، دەستی گەیشتووەبە دۆسیەیەیەکی تری  دادەڤانی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ سەرچاوەکانی ماڵیی ململانیی هەڵبژاردەیی. ماوەیەک لەمەوپیشیش دادئەستێنی فەرانسە پیداگری کرد داواکاری پارێزەرەکانی سارکوزی بۆ ئامادەنەبوونی لە دادگەی سزا جیی قەبوڵ نیە وئەو دەبێ لە دادگە ئامادە بێت ووەڵامی ئەم تاوانانەی کە دراونەتە پاڵی بداتەوە. سارکوزی لە ساڵی ٢٠١٧ دوای تیگەیشتن لە تاوانەکان لە پێوەندی لەگەڵ یارمەتی ماڵیی موعەمەر قەزافی سەرۆک کۆماری لەناوبراوی لیبیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٧ی فەرانسە ، ئەم تاوانەی ڕەت کردەوەو وتبووی کە ئامادە نیە لە دادگە وەڵامی ئەم تاوانانە بداتەوە.

سەرپەیڤ