ته‌مووز 02, 2019 16:27 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی پوتین و ئەردوغان بۆ بەرپاکردنی کۆبوونەوەی سووریا بە بەشداریی ئێران

وتەبێژی کۆشکی کرملین باسی ڕاوێژی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیای کرد بۆ بەرپاکردنی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ھاوپەیوەند بە سووریا بە بەشداریی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنانمەی حوڕییەتی تورکیا « دیمیتری پسکوف» وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ڕەحەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا جیا لە دیدارەکەیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی جی بیست، ڕۆژی دووشەممەش پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

بە قسەی «دیمیتری پسکوف» وتەبێژی کۆشکی کرملین بابەتی سەرەکیی وتووێژە تازەکانی ئەردوغان و پوتین  بەرپا کردنی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی  تازەی ھاوپەیوەند بە سووریا بووە کە بڕیارە بە بەشداریی ئێران بەڕێوە بچێت. قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە  لایەنگرییان لێ دەکرا بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ