ته‌مووز 04, 2019 20:58 Asia/Tehran
  • یەکێتی ئەورووپا: ڕاوێژ لەبارەی بڕیاری تازەی ئێران لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی برجام

یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند: ئەم یەکێتییە لەباری بڕیاری ئێران بۆ زۆرترکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی نێو بەرجام ڕاوێژدەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاسوشێتێدپرێس،وتەبیژیکی "فێدریکامۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی پێنجشەممە گوتی: ئەم یەکێتییە لەگەڵ ئەولایەنانەی وا ماونەتەوە لە بەرجام لەبارەی هەنگاوگەلێک کە دەبێ لە کاتی زۆرتربوونی ئاستی پیتاندنی ئێران هەڵبگیردرێت، ڕاوێژ دەکات.

 ئەم کاربەدەستەی یەکێتی ئەورووپا لەبارەی بڕیاری ئێران بۆ هەڵپەساردنی ژمارێک لە ئەرکە بەرجامییەکان، ڕایگەیاند" لەتاران داوامان کردووە هەنگاوەکان بگەڕێنێتەوە بۆ دواوە و لە کردەوەی زۆرتر کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام لاوازدەکات، خۆببوێرێت.

لەئاکامی تاوسەندنی هەڵوێستە دژە ئێرانییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا و خەمساردیی ئەورووپاییەکان لەمەرڕاپەڕاندنی وادەوئەرکە بەرجامییەکانیان، دەوڵەتی ئێران هەشتەمی  مانگی مای ٢٠١٩ لە یەکەم ساڵگەڕی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام لەهەنگاوی یەکەم، دوو ئەرکی بەرجامیی خۆی (فڕۆشتنی یۆرانیۆم و فرۆشتنی ئاوی قوورس)ـی ڕاگرت و هاوکاتیش ٦٠ رۆژ دەرفەتی دایە ئەورووپیەکان تا بەگوێرەی ئەرکە بەرجامییەکانیان هەنگاو هەڵبگرن. ئەم دەرفەتە ٧ـی ژوئییە کۆتایی پێدێت و ئەگەر ئەورووپیەکان بەردەوام بن لە سەر خەمساردیی خۆیان، ئێران هەنگاوی دووهەمی خۆی بەشێوەی بەبڕشتانەتر هەڵدەگرێت.

"حەسەن رۆحانی" ، سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی  چوارشەممە ڕوو لە ئەورووپاییەکان گوتی: لە حەوتەمی ژوئیەی ٢٠١٩ ئاستی پیتاندنی ئێران ئیتر سێ و ٦٧ لە سەدا نامێنێتەوە و ئەم ئەرکە وەلا دادەنرێت و ئێران بە هەرڕادەیەک پێویستی هەبێت پیتاندن ئەنجام ئەدات.

سەرپەیڤ