ته‌مووز 07, 2019 15:03 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی نووسینگەی ئیمانۆئێل مەکرۆن سەبارەت بە دانوستانی ئەتۆمی

نووسینگەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: وتووێژی تەلەفوونی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەرەنسا هەنگاوێکە لە پێناو دەست پێ کرانەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ نووسینگەی"ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە مەکرۆن درێژە دەدات بە دانوستانی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی و لایەنەکانی دیکە لە پێوەندی لە گەڵ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بایکۆت و گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێرانی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی و شەڕی ئابووری تۆکمە و تەواو وەسف کرد و پێی داگرت: بەردەوام بوونی ئەو شەڕە ئابوورییە دەتوانێ شەڕ و مەترسیی دیکەی لە ناوچە و جیهان لێکەوتەوە.

ڕۆحانی هەنگاوەکانی ئەمدواییەی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی بە تەواوەتی لە چوارچێوی ئەو ڕێکەوتنەدا و لە ئاراستەی پاراستنی هێنایە ئەژمار و داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد تا ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی بەرامبەر بە پەیمانە نیودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەجێ بێنێ و بە گرتنەبەری تەگبیری پێویست، زیاتر هەوڵ بدات بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد راگرتنی هەموو بایکۆتەکان دەتوانێ خاڵە دەسپێکێک بێ بۆ جوڵانەوەیەک لە نێوان ئێران و ١+٥.

سەرۆک کۆماری فەرەنسایش لەو پێوەندییە تەلەفوونییەدا بە ئاماژە بەوەی کە یەکێتیی ئەورووپا لە دەسپێکی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە توندی نەیارەتی دەربڕێوە بەرامبەر بەو کردەوەیە، وتی: ئەم یەکێتییە خوازیاری  پارێزرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانە و هەموو هەوڵی خۆی داوە  بۆ ئەو ئامانجەی.

 

سەرپەیڤ