ته‌مووز 08, 2019 08:56 Asia/Tehran
  • دووپاتبوونەوەی هەڵوێستە دژە ئێرانیەکانی بەریتانیا

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ، بێ ئاماژە بە جێ نەهێنرانی بەڵێنەکانی یەکیەتی ئوروپا لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکیدا ، ئێرانی تاوانبار کرد بە پێشێلکردنی.

بە پێی راپۆرتی پرێس تی ڤی ، جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ، رۆژی یەکشەممە دوای تاوانبار کردنی ئێران بە پێشێلکردنی رێککەوتنی ناڤۆکی جەختی کردەوە لەندەن هیوادارە ئەم رێککەوتنە هەروا کار بکات .

 هانت لە درێژەدا وتیشی : ئێمە زۆر بە پەرۆشی هەندێ دەنگوباسین کە رۆژی یەکشەممە لە تارانەوە هاتن و بەر لە بڕیاردان لە بارەی هەنگاوەکانی دواتر چاوەڕوانی راپۆرتی سەربەخۆی دامودەزگا نێودەڵەوتیەکان لەمبارەوە دەمێنێن .

لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کاتێکدایە کە ئێران لە کاردانەوە بە جێبەجێ نەکرانی بەڵێنی وڵاتانی ئوروپایی لەوان بەریتانیا دەستی داوەتە کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی خۆی .

بەڵام جێرمی هانت ئاماژەی نەکردە ئەم بابەتە و تەنیا ئیشارەی کردە پێشێلکرانی رێککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن ئێرانەوە .

 

سەرپەیڤ