ته‌مووز 10, 2019 07:42 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی دژە ئێرانیی یەکێتی ئوروپا و ترۆئیکای ئوروپایی

یەکێتی ئوروپاو بەریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان (ترۆئیکای ئوروپایی)، بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی داکۆکیکارانە بێ ئاماژە بە پەیمان شکێنیەکانی ئەمریکاو لایەنە ئوروپییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی داوایان لە ئێران کرد، پێبەندی ڕێککەوتنەکە بێت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، یەکێتی ئوروپاو ترۆئیکا پێکهاتوو لە ئاڵمان ، فەڕانسە و بەریتانیا رۆژی سێ شەممە بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند، درێژە دەدەین بەداواکردن لە ئێران بۆ هەڵنەگرتنی هەنگاوی زیاتر کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لاوازبکا. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، داوا لە ئێران دەکەین گشت ئەو چالاکییانەی لەگەڵ بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) یەک ناگرنەوە، بۆ وێنە بەرهەم هێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو لەئاستی نزمدا بگەڕێنێتەوە باری ڕابردوو.

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئوروپاش لە بەیاننامەیەکداو لەکاردانەوە بە هەنگاوی دووهەمی ئێران لەمەڕ کەم کردنەوەی ئاستی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەئەنجامی پەیمان شکێنی واشنگتۆن و هاوپەیمانانی ئوروپایی ئەو وڵاتە لە جێ بەجێ کردنی وادەکانیان هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند، هەروا ئێران هان دەدەین ڕێککەوتنی ناڤۆکی لاواز نەکا.

ئێران، رۆژی یەکشەممەی ئەم حەوتە (٧ی ژوولای) هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی مۆڵەتی شەست رۆژەی بە وڵاتانی رۆژاوایی بۆ جێ بەجێ کردنی وادەکانیان هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، دووهەم هەنگاو بۆ کەم کردنی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنەی ڕاگەیاند.

کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ساڵێک مۆڵەتی دا بە ئوروپییەکان بۆ خستنەبەردەستی ڕێکارگەلی شیاوی تیجارەتی لەگەڵ ئێراندا بەڵام ئەوان بەکردەوە هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرت.

سەرپەیڤ