ته‌مووز 13, 2019 19:00 Asia/Tehran
  • سی و پێنجەمین حەوتەی خۆپێشاندانی هێلەگ زەردەکان لە فەڕانسە

ناڕازییان بە سیاسەتەکانی حکومەتی فەڕانسە ناسراو بە هێلەگ زەردەکان، خۆپێشاندانەکانیان لە سی و پێنجەمین حەوتەی بەدوای یەکدا درێژە پێ دا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ژماری زۆری ناڕازییان بە سیستەمی سەرمایەداریی ناسراو بە "هێلەگ زەردەکان" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هاتنەسەر شەقامەکانی فەڕانسە هەتا بۆ سی و پێنجەمین حەوتەی بەدوای یەکدا ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر سیاسەتە ئابوریەکانی کۆشکی ئێلیزە پێشان بدەن.

گردبوونەوەی هێلەگ زەردەکان جگە لەپاریس لە شارەکانی دیکەی فەڕانسەش بەڕێوە چوو.

بزووتنەوەی ناڕازیانەی هێلەگ زەردەکان لە نۆڤمبەری ٢٠١٨وە و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەبڕیاری حکومەت لەمەڕ زیادکردنی نرخی سوتەمەنی و کەمکرانی باج لەسەر خاوەن سەرمایەو دەوڵەمەندەکان دەس پێ بوو بەڵام داواکاریی ناڕازییان بەرە بەرە زیادی کردو گۆڕا بۆ داوای لەکارکشانەوەی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە.

لەو ناڕەزایەتیانەدا تائێستا دە کەس کوژراون و چوار هەزار کەس لەناڕازییان بریندار بوون.

سەرپەیڤ