ته‌مووز 17, 2019 10:04 Asia/Tehran
  • رووسیا: کردەی سەربازی دژ بە ئێران ، شێوان وئاڵۆزبوونی ڕەوشی ناوچەی بەدواوە دەبێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دوێشەو(سێ شەممە) وشداریی دا، هەرچەشنە کردەیەکی سەربازی لەدژ ئێران، دەبێتەمایەی تێکچوونی ڕەوشی ناوچە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ماریا زاخارۆوا" بەئاماژە بەوەی کە پێش بینی ئەنجامەکانی سێناریۆی بەکارهێنانی زۆرداریی دژ بەئێران تەنانەت بۆ کەسانێک کە شارەزا وکارناس نین لەبواری پرسە سەربازییەکانیشدا، ئاسانە، وتی: "جێ بەجێ کرانی سێناریۆی سەربازی دژ بەئێران دەبێتەمایەی لێک هەڵوەشانی ناوچەکە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆمەڵگای جیهانی تائێستا ڕێگایەکی نەدۆزیوەتەوە بۆ چەسپاندنی سەقام و هێمنی لەناوچەی رۆژاوای ئاسیاداو قووڵبوونەوەی کێشەکان بووە بەمایەی نیگەرانی بۆ هەمووان.

"تولسی گابارد" ئەندامی دیموکراتی پەرلەمانی ئەمریکا و بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی٢٠٢٠ی ئەو وڵاتەش لەم دواییەدا بەڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی کۆشکی سپی لە هەمبەر ئێراندا، وشداری دا؛ بەرەوڕووبوونەوەی سەربازیی دژ بەئێران لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان بۆ ئەمریکا کارەساتبارتر دەبێ.

واشنگتۆن پاش چوونەدەری نایاسایی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(هەشتی مای٢٠١٨) لەئاراستەی سیاسەتێک ناسراو بە "گوشاری زۆرینە" ڕووی کردۆتە ئەنجامدانی کردەی دنەدەرانەی زۆری وەک ، دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پێڕستی گرووپە ترۆریستییەکاندا، ناردنی هێز و هەروەها کۆپاپۆڕ و چەند بۆمبهاوێژی بی-٥٢ و چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێف-٢٢ بۆ ناوچە.