ته‌مووز 18, 2019 13:55 Asia/Tehran
  • دەمھەراشیی لایەنگرانی ترەمپ بەرامبەر بە نوێنەرێکی ڕەش پێست

لایەنگرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی تر بە دەمھەراشی کردن بەرامبەر بە ئەندامێکی موسڵمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە، دژی ئەم نوێنەرە ڕەش پێستە دروشمیان ھەڵدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ھیل، لایەنگرانی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە ئاپۆڕەھەڵبژاردنێکدا لە شاری «گرین وێڵ»ی سەربە ئیالەتی کارۆلینای باکووری کە بە ئامادە بوونی ترەمپ بەرپا کرا، دژی «ئیلھان عومەر» ئافرەتی موسڵمانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دروشمیان ھەڵداو داوای ئەوەیان کرد کە ئەم نوێنەرەی لە دایک بووی سۆمالی بگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

ئەم دوشمە لە درێژەی ڕادەربڕینەکانی ڕەگەزپەرستانەی ئەم دواییەی ترەمپ دژی چوار نوێنەری ڕەش پێستی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵدرا.

ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە لە توییتێکدا داوای گەڕانەوەی چوار ئافرەتی ڕەش پێستی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ وڵاتی خۆیانی کرد.

ئەم چوار ئافرەتە بریتی بوون لە "ئلێکساندێریا ئۆکازیۆ کۆرتز" Alexandria Ocasio-Cortez، "ئیلهان عومەر" Ilhan Omar، "ئایانا پرێسلی" Ayanna Pressley و "رەشیده تالیب" Rashida Tlaib کە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا خوازیاری ھەڵوێستی لێبڕاوانەی کۆنگرێس دژی وتەکانی ڕەگەزپەرستانەی ترەمپ و پێ و شوێن گرتنی ڕەوتی ڕوونخوازییەکەی ببوون.

ھەر لەم حاڵەدا ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا شەوی پێنج شەممە بۆ سێھەمین جار لەمەڕ تێپەڕاندنی بڕیارنامەیەکی ھاوپەیوەند بە دەست پێکردنی ڕەوتی ڕوونخوازی لە ترەمپ شکستیان ھێنا.

 

 

سەرپەیڤ